Erbil 15°C دووشەممە 13 ئایار 03:47

هاتووچۆی هه‌ڵه‌بجه‌ ئاگادارییه‌ک ئاڕاسته‌ى ئه‌و هاووڵاتیانه‌ ده‌کات که‌ سه‌ردانى ناوچه‌ گه‌شتیاره‌کانى سنووره‌که‌ ده‌که‌ن

وێنه‌یه‌كى ده‌ست مالپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌
کوردستان TV
100%


له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌كى ده‌ست مالپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆى هه‌ڵه‌بجه‌ ئاگاداریه‌ك ئاراسته‌ى ئه‌و هاوڵاتى و شوفێرانه‌ ده‌كات كه‌به‌مه‌به‌ستى گه‌شت سه‌ردانى ناوچه‌ گه‌شتیاره‌كانى سنوره‌كه‌ ده‌كه‌ن . 


ده‌قى ئاگاداریه‌كه‌ى هاتووچۆ 

لەکاتی سەفەر کردن بۆ ناوچە گەشتیارەکانی دەڤەری پارێزگای هه ڵەبجە بە تایبەت ناوچە کانی بیارە ، احمەد ئاوا ، ئاویسەر ، تەوێڵە ، بیارە، ئاگاداری تیژرەوێکانتان بن چونکە ئەو ناوچە گەشتیارانە ناوچه‌یه‌کی شاخاوین ئەمەش مەترسی لە روداوی هاتووچۆ دروست دەکات لە سەر خۆت و خانوادەکەت ،  داواکارین لە هه مو شۆفێرانی بەڕێز پابەندی یاساو ڕێساکانی هاتووچۆبن با گه شتێکی پڕ لە خەندەو ئارامی ببەخشیت بە خۆت و خانەوادەکەت بە ئاسودەی سەفەرەکەت ئه‌نجام بدەیت .

 کارمەندانی هاتووچۆی پارێزگای هه ڵەبجەو دەوروبەری هه مو کات لە ئەرکی خۆیاندان بۆ خزمەتی هاوڵاتیان بۆ هاوکاری و ڕێگە نیشاندەری شۆفێران بۆ ئەوەی بە ئاسانی سەفەرەکانیان ئه‌نجام بدەن .

 ڵێرەوە سوپاس و دەست خۆشیمان بۆ تەواوی کارمەندانی هاتووچۆ و شۆفێرانی بەڕێز دەکەین کە پابەندن بە ڕێگاوبانەکان 


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.