Erbil 15°C دووشەممە 13 ئایار 13:04

به‌ وێنه‌.. به‌هۆی تۆپبارانی تورکیا ئاگر له‌ سنوری دوو گوندی سیده‌کان که‌وته‌وه‌

ڕووبه‌رێكی زۆری دارستان و پاوانی ناوچه‌كه‌ سووتان
کوردستان TV
#7
100%

به‌هۆی بۆردوومانی چڕی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر بنكه‌و باره‌گاكانی په‌كه‌كه‌ له‌ سنووری شاخه‌كانی سیده‌كان ڕووبه‌رێكی زۆری دارستان و پاوانی گونده‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ سووتاون و زه‌ره‌رو زیانێكی گه‌وره‌ی به‌ر باخ و بێستان و دارستانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ گه‌یاندووه‌.

دوای نیوه‌ڕۆی دوێنێ به‌هۆیی كه‌وتنه‌وه‌ خواره‌وه‌ی چه‌ند گوللـه‌ تۆپێكی سوپای توركیا له‌ نزیك هه‌ردوو گوندی "سیران و خه‌لیفان" ئاگر له‌ سنوری هه‌ردوو گونده‌كه‌ كه‌وته‌وه‌و به‌وهۆیه‌ وه‌ ڕووبه‌رێكی زۆری دارستان و پاوانی ئه‌وگوندانه‌ سووتان.

له‌مباره‌شه‌وه‌ هاولاتیانی ئه‌و دوو گونده‌ به‌ سه‌ته‌لایتی كوردستانیان ڕاگه‌یاند: ئاگره‌كه‌ مه‌ترسی گه‌وره‌ی بۆسه‌ر دانیشتوانی گونده‌كانمان و ڕه‌زو باخه‌كانمان هه‌بووه‌.

ده‌شڵێن: دوا به‌دوای ئاگر كه‌وتنه‌وه‌كه‌ سه‌ره‌ڕای هه‌بوونی مه‌ترسی گه‌وره‌ له‌ سه‌ر ژیانیمان هه‌وڵی كۆنتڕۆڵكردنی ئاگره‌كه‌مان داوه‌ و دوای هه‌وڵێكی زۆر توانیومانه‌ ئاگره‌كه‌ بكوژێنینه‌وه‌ و ڕێگری بكه‌ین له‌ زیاتر سووتانی ڕه‌ز و باخه‌كانمان.

شایه‌نی باسه‌ له‌م ساڵدا به‌هۆیی بۆردوومان و تۆپبارانه‌كانی سوپای توركیا بۆ سه‌ر ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌، سه‌دان دۆنم پاوان ودارستان سووتاون و زیانێكی زۆریش به‌ژینگه‌ی ناوچه‌كه‌ گه‌یشتووه‌.

sidakansidakan1sidakan11

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.