عه‌لى عه‌ونى ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له‌هه‌ژمارى خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك نووسینێكى له‌ژێر ناونیشانى برا ئێزدییه‌كان و كۆتایی په‌رله‌مان بڵاو كردووه‌ته‌وه ، ناوبراو داوا ده‌كات له‌په‌رله‌مانى كوردستان به‌یاسا له‌هه‌ڵبژاردن پێنج كورسى كۆتا بدرێت به‌برا ئێزدییه‌كان و وه پۆستى باڵا له‌وه‌زیر و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتى بدرێت پێیان چونكه ئه‌وان له‌و پۆستانه نابیندرێن
ده‌قى نووسینهكهى عه‌لى عه‌ونى
برا ئێزدییه‌كان و كۆتایی په‌رله‌مان
كورده ڕه‌سه‌نه‌كانی ئێزدی له باشوری كوردستان نێزیكه‌ی نیو ملیۆن مرۆڤن ، به‌داخه‌وه به‌شێكی كه‌م له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستانن و زۆرینه‌یان له ده‌ڤه‌ره كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمن ، له‌كاتی ده‌نگدانی په‌رله‌مانی كوردستان هیچ كاندیدێك ده‌نگی پێویست به ده‌ست ناهێنێت و ناگه‌نه په‌رله‌مان .
عه‌لى عه‌ونى لهبهشێكى دیكه‌ى نووسینهكهى دا كهپهیامێكه ئاراسته‌ى په‌رله‌مان و حكومه‌ت ده‌كات ڕایده‌گه‌ێنێت ، نه‌بوونی نوێنه‌ری ئێزدییه‌كان له ناو په‌رله‌ماندا بۆشاییه‌كی گه‌وره‌یه له كاتێكدا كه په‌رله‌مانی عێراق به لایه‌نی كه‌مه‌وه كورسییه‌كی كۆتای بۆ ئێزدییهكانییان داناوه ، هه‌رچه‌نده ئه‌وه‌ش كه‌مه و به‌ش ناكات
ناوبراو ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، داوا ده‌كه‌م له‌په‌رله‌مانی كوردستان یاسایه‌ك ده‌ربكه‌ن كه پێنچ كورسی به شێوه‌یه‌كی كاتی ده‌ست نیشان بكات بۆ كۆتا ئێزدییه‌كان تا گێرانه‌وه‌ی ناوچه‌كانی شنگاڵ و شێخان و باشیك و به‌حزان بۆ باوه‌شی هه‌رێمی كوردستان .
هه‌روه‌ها پێشنیاز ده‌كه‌م له كوردستان پۆستی باڵا بۆ ئێزدییه‌كان هه‌بێ وه‌ك وه‌زیر و به‌رێوه‌به‌ری گشتی و قایمقام چونكه ئێزدییه‌كان هیچ پۆستێكی باڵایان له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا نییه
لهكۆتادا عه‌لى عه‌ونى ڕایدهیگهێنێت ، بۆ كوردستان شه‌رمه‌زارییه‌كی زۆره كه عه‌ره‌ب كورسی كۆتا بده‌ن به ئێزدییه‌كان به‌ڵام په‌رله‌مانی كوردستان نهیانداتێ . هیوادارم گه‌لی كوردستان له لایه‌ن هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تییه‌وه بگاته ئاستێكی بێ كۆتای ده‌نگ به كاندیده ئازاكانی ئێزدی بده‌ن و ئیدی گه‌ل قبوڵ نه‌كات په‌رله‌مانی كوردستان له هه‌وێنی كوردایه‌تی بێ بار بێت
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.