Erbil 28°C چوارشەممە 09 تشرینی یەکەم 19:20

بزانه‌ ... ئه‌گه‌ر دوو هه‌ڵبژارده‌ وه‌ک یه‌ک بوون له‌خاڵ و گۆل تۆمار کردن کامه‌یان سه‌رده‌که‌وێت بۆ قۆناغى داهاتوو ؟

روونكردنەویەكی پێویست و بەپەلە دەربارەی مۆندیال
کوردستان TV
100%

چەند رۆژێكە باس باسی چونیەتی سەركەوتنی هەڵبژاردەكانە لە قۆناغی گروپەكان ئەگەر دوو هەڵبژاردە یان زیاتر لەخاڵ وەك یەك بن ، دوای گەڕانێكی زۆر ئەمڕۆ یاسای فیفای تایبەت بەمۆندیالی روسیام دەسكەوت كە لە مادەی 32ی یاساكە لە بڕگەی پێنجەم باسی ئەم حاڵتە كراوە ، ئەگەر دوو هەڵبژاردە یان زیاتر لە هەموو شتێك وەكو یەك بوون واتا لە خاڵ و لەگۆڵ تۆماركرد و گۆڵ لێكردن ، ئەو كات یاری پاك كاری پێدەكرێت بەم شێوەیە 
* كارتی زەرد 1 خاڵ 
* دووكارتی زەرد كە دەبێتە كارتی سوور 3 خاڵ
* كارتی سووری راستەوخۆ 4 خاڵ 
* كارتی زەرد دواتر كارتی سووری راستەوخۆ 5 خاڵ
بۆیە ئێستا بۆ نمونە ئیسپانیا لە پێش پورتوگالە چونكە ئیسپانیا یەك كارتی زەردی هەیە و پورتوگال دوو كارتی زەردی هەیە 
ئیمە پێشتر پێمان وابوو یەكسەر تیروپشك دەكرێت بەڵام لەم مۆندیالە یاساكە گۆڕانكاری بەسەردا هاتووە بەداوای لێبوردنەوە بۆیە ئەگەر لەیاری پاكیش یەكسان بوون ئینجا تیروپشك دەكرێت 
ئەمەش لینكی یاسایەكەیە لە ماڵپەری فیفا


 

سالار جه‌لال

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.