نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چه‌كدارانی داعش هێرشیان كرده سه‌ر بازگه‌یه‌كی پۆلیسی فیدراڵی له گوندی زه‌ربه‌ی سه‌ر به شاره‌دێی ڕیاز له باشووری كه‌ركوك .
به هۆی ئه‌و په‌لاماره له ناكاوهشهوه ژماره‌یه‌ك پۆلیسی فیدراڵی بریندار بوون.
ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه جموجۆڵی چه‌كدارانی داعش ڕوو له زیادبوونهوهیه و به‌رده‌وام چه‌كدارانی ئه‌و گرووپه په‌لاماری بازگه‌و باره‌گاكانی پۆلیسی فیدراڵ و سوپای عێراق و حه‌شدی شه‌عبی ده‌ده‌ن له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌واندا.
له‌م ماوه‌یه‌شدا به‌هۆی هێرش و په‌لاماره‌كانی چه‌كدارانی داعش چه‌ندان چه‌كداری عێراق كوژراون و بریندار بوون و به‌هۆی به‌رده‌وامی ئه‌و هێرشه له ناكاوانهی چه‌كدارانی داعش، هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق توانای كۆنتڕۆڵكردنی بارودۆخی ئه‌منی ناوچه‌كانیان له ده‌ستداوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.