به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌وه‌رزی هاوینداین دووپشك له زۆربه‌ی شوێنه‌كان بوونی هه‌یه، بۆیه له كاتی پێوه‌دانی دووپشكدا ئه‌م ڕێگایانه بگره به‌ر ،كه ڕێگه‌ی چاره‌سه‌ری خێراكه:
• سه‌ره‌تا هه‌وڵ بده شوێنی پێوه‌دانه‌كه بزانیت.
• هه‌ر كه زانیت شوێنه‌كه‌ی كوێیه ده‌ست به‌جێ ئه‌و شوێنه به ئاوی سارد و سابوون بشۆ، بۆ ئه‌وه‌ی هیچ نه‌بێت ئه‌و ژه‌هره‌ی له ده‌وروبه‌ری پێوه‌دانه‌كه‌یه لایبه‌یت و بڵاو نه‌بێته‌وه به هه‌موو له‌شدا.
• ئینجا زۆر گرنگه كه هێمن و له‌سه‌رخۆبیت و نه‌شڵه‌ژێیت.
• مه‌هێڵه قه‌ره‌باڵغی و ده‌نگه ده‌نگ له‌سه‌ر كه‌سی پێوه‌دراو دروست بكه‌ن بۆئه‌وه‌ی لێدانی دڵ و فشاری خوێنی به‌رز نه‌بێته‌وه، چونكه تا لێدانی دڵ و فشاری خوێنی به‌رز بێته‌وه ئه‌وا بڵاوبوونه‌وه‌ی ژه‌هره‌كه له له‌شیدا خێرا تر ده‌بێت، بۆیه زۆر گرنگه تا بتوانیت ترسی كه‌سه‌كه كه‌م بكه‌یته‌وه ئه‌ویش به قسه‌ی پۆزه‌تیڤ و خۆش و وره به‌رزكردنه‌وه ئه‌گه‌ر پێویستی كرد.
• خواردنی شیر باشترین شته له‌كاتی پێوه‌دانی دوپشك ، چونكه دژه ژه‌هره و كه‌سه‌كه ئه‌رشێنێته‌وه ، به‌وهۆیه‌وه ژه‌هر ناگاته نزیك دلی و زۆر سه‌لامه‌ت ئه‌بێت .
• ئینجا هه‌وڵ بده نه‌هێڵیت كه‌سه پێدراوه‌كه زۆر بجووڵێته‌وه، چونكه تا زیاتر بجووڵێت خێرایی بڵاو بوونه‌وه‌ی ژه‌هره‌كه له له‌شی زیاترده‌كات.
• هه‌وڵ بده پارچه‌یه‌ك سه‌هۆڵ بخه‌یته سه‌ر شوێنی پێوه‌دانه‌كه و بۆ ماوه‌ی ١٠ خوله‌ك له‌سه‌ری دایبنێیت، ئینجا پێنج خوله‌ك لایببه و دواتر دیسان ١٠خوله‌كی تر به‌فری له‌سه‌ردابنێره‌وه، به‌م جۆره چه‌ند جارێك ئه‌مه دووباره بكه‌وه، ئه‌مه ده‌بێته‌هۆی هێواشكردنی بڵاو بوونه‌وه‌ی ژه‌هره‌كه به هه‌موو له‌شدا.
• ئه‌گه‌ر شوێنی پێوه‌دانه‌كه ده‌ستت بوو، به هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستت به‌رز نه‌كه‌یته‌وه، به‌تایبه‌ت بۆ ئاستی سه‌ره‌وه‌ی دڵ، چونكه ئه‌وه‌ش بڵاوبوونه‌وه‌ی ژه‌هره‌كه له له‌شدا خێراتر ده‌كات.
• له هه‌موو دۆخێك‌دا باشتره كه له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی ئه‌م ڕێگانه‌ی پێشوودا به‌ره‌و نه‌خۆشخانه به‌ڕێبكه‌ویت و سه‌هۆڵه‌كه‌ش له‌گه‌ڵ خۆت ببه‌یت، بۆ دووباره‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و ڕێگه‌ی ساردكردنی شوێنی پێوه‌دانه.
ئه‌گه‌ر ئه‌م ڕێگانه‌ی سه‌ره‌وه جێ به‌جێ بكرێت، ئه‌گه‌ری نه‌مانی مه‌ترسی له‌سه‌ر كه‌سه پێوه‌دراوه‌كه نامێنێت، هه‌روه‌ها له نێو هه‌موو جۆره‌كانی دووپشكدا، ته‌نها چه‌ند جۆرێكی كه‌میان مه‌ترسیدارن.
• له كاتی پێوه‌دانی دووپشكدا ده‌توانیت ته‌نها به به‌كار هێنانی یه‌ك هێلكه خۆت رزگاربكه له ژه‌هری ئه‌و دووپشكه ، ته نها هێلكه كه به‌ساغی و خاوی بخره‌سه‌ر ئه‌و شوێنه‌ی كه دوپشكه كه پێوه‌ی داوه بۆ ماوه‌ی ٥ خوله‌ك ئه‌م دیو ئه‌و دیو به هێلكه كه بكه له سه‌ر ئه‌و شوێنه‌ی كه دوپشكه كه پێوه‌ه‌ی داوه ، دوای ٥ خوله كه كه هێلكه كه بشكینه ده بینیت هێلكه كه هه‌مووژه‌هره كه ی هه‌ڵمژیو و ره ش بوه.
تێبینی:
• دوپشك زیاتر له كاتی ڕه‌شه بادا دێته ده ره وه ،چونكه له وكا ته‌دا هیچ جۆره مێشووله یه‌ك له ده‌ره وه نیه ، له به‌رئه‌وه‌ی دوپشك زۆرله مێشووله ده ترسێت..
• منداڵ و به‌ته‌مه‌نه‌كان ئه‌و كه‌سانه ن زیاتر مه‌ترسییان له‌سه‌ره .
سه‌رچاوه/ راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم
كوردستان تیڤی/ كامران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.