Erbil 28°C شەممە 27 تەمووز 02:46

پۆلیسی سلێمانی وردەکاری ڕوداوەکەی سەر ڕێگای دوکان – سلێمانی بڵاودەکاتەوە

له‌راگه‌یاندراوێكى پۆلیس
کوردستان TV
100%


له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌كى ده‌ست مالپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى ڕایده‌گه‌یه‌نێت ، نیوەڕۆی  رۆژى هه‌ینى 22ی 6 ی 2018 لەسەر ڕێگای دوكان – سلێمانی ئۆتۆمبێلێكی جۆری( كیا –ژمارە ، بەغدا ) كە سێ‌ سەرنشینی تێدا بوو لەئەنجامی وەرگەڕانی گڕی گرت و بەهۆیەوە سەرجەم سەرنشینانی ئۆتۆمبێلەكە سوتان و دوانیان گیانی لەدەستدا بریندارێكیش ڕەوانەی نەخۆشخانە كرا.

دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس تەرمی دوو هاوڵاتییەكە ڕەوانەی پزیشكی دادوەری لە شاری سلێمانی كران و بریندارەكەش بۆ نەخۆشخانەی ئیمێرجنسی لەشاری سلێمانی گواسترایەوە.

بە پێی زانیارییەكانی پۆلیس و تیمەكانی بەشی پۆلیسی بەڵگەوتاوان دەركەوتووە هەردوو هاوڵاتی (ع ، ف ، ص ) و (س ،ف ، ص ) كە دانیشتوی گەرەِكی شەهیدانی سەرچنارن لەشاری سلێمانی و بەڕەگەز عەرەبن بەهۆی گڕگرتنی ئۆتۆمبیلێكەوە گیانیان لەدەستداوە هەروەها ( س ، ش ، ف ) كەشۆفێری ئۆتۆمبێلەكە بووە و بەڕەگەز عەرەبە بریندارەو باری تەندروستی ناجێگیرە .

لە ئێستاشدا لە لایەن بنكەی پۆلیسی پیرەمەگرونەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ ڕوداوەكە كراوەتەوەو لێكۆڵینەوەكان بەردەوامن .


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.