Erbil 15°C یەکشەممە 03 ئازار 18:20

وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و کاروباری ئاینى ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ک بڵاو ده‌کاته‌وه‌

وێنه‌یه‌كى بۆ مالپه‌رى كوردستان تیڤى نێردراوه‌
کوردستان TV
100%


له‌ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه‌وێنه‌یه‌كى بۆ مالپه‌رى كوردستان تیڤى نێردراوه‌ ، وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروباری ئاینى ڕایده‌گه‌یه‌نێت ، له‌چواچێوه‌ى رێكخستنه‌وه‌ى پرۆژه ‌و به‌رنامه‌كانى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروبارى ئایینى و په‌یڕه‌وكرنى یاساى به‌رێوه‌بردنى كارگێرى و جێبه‌جێ كردنى رێنمایه‌كانى وه‌زاره‌ت و له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندى گشتى، وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروبارى ئایینى به‌ به‌رنامه‌یه‌كى زانستى و ئیدارى گۆرانكاریه‌كانى ده‌ست پێكردووه‌


ده‌قى راگه‌یاندراوه‌كه‌ى وه‌زاره‌ت 


ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له ‌وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی سه‌باره‌ت به‌و گۆڕانكاریانه‌ی له‌ به‌رێوه‌به‌راتیه‌ گشتییه‌كان و به‌رێوه‌به‌رى ئه‌وقافه‌كان و به‌رێوه‌به‌رانى ترى ناو وه‌زاره‌ت ده‌كرێن


له‌چواچێوه‌ى رێكخستنه‌وه‌ى پرۆژه ‌و به‌رنامه‌كانى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروبارى ئایینى و په‌یڕه‌وكرنى یاساى به‌رێوه‌بردنى كارگێرى و جێبه‌جێ كردنى رێنمایه‌كانى وه‌زاره‌ت و له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندى گشتى، وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروبارى ئایینى به‌ به‌رنامه‌یه‌كى زانستى و ئیدارى گۆرانكاریه‌كانى ده‌ست پێكردووه‌، گۆرانكارییه‌كانیش به‌سروشتى و به‌پێى به‌رژه‌وه‌ندى گشتى وه‌زاره‌ت داده‌ڕێژرێت، به‌و واتایه‌ی گواستنه‌وه‌ى به‌رێوه‌به‌رێك له‌شوێنێكه‌وه‌ بۆ شوێنێكى تر، یا جێ گۆركێ و دانانى كه‌سى به ئه‌زموون، مانای ئه‌وه‌ نیه‌ كه‌ ئه‌و به‌رێوه‌به‌ره‌ له‌ ئاست به‌ربرسیاریه‌تى نه‌بووه‌، به‌ڵكو سوود لێوه‌رگرتنى توانای ئه‌م كه‌سه‌یه‌ له‌شوێنێكى ترى پێویست، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ته‌واوبوونى ماوه‌ى یاسایى ئه‌م كه‌سه‌ وه‌ك به‌رێوه‌به‌ر كه‌ ماوه‌كه‌ى به‌پێى رێنمایه‌كانى وه زاره ت دیارى كراوه‌، جگه له مه‌ش وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروبارى ئایینى پلانى تایبه‌تى خۆی هه‌یه‌ كه‌ سه‌رجه‌میان خزمه‌ته‌ به‌ كۆی پرۆژه‌ كانى وه‌زاره‌ت.

گۆرانكاریه‌كانى تریش له‌ بازنه‌ى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروبارى ئایینى به‌پێى پێویست له داهاتوودا به‌رده‌وامیان ده بیت.


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.