Erbil 15°C یەکشەممە 03 ئازار 18:31

پۆلیسى سلێمانى له‌سه‌ر خۆکوشتنى گه‌نجه‌که‌ى چه‌مچه‌ماڵ راگه‌یاندراوێکى بڵاو کرده‌وه‌

له‌راگه‌یاندراوى پۆلیس
کوردستان TV
100%


له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌كى ده‌ست مالپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى ڕایده‌گه‌یه‌نێت ، ئێواره‌ى رۆژى هه‌ینى 
به‌رواری 2018/6/22، گه‌نجێكی‌ ته‌مه‌ن 18 له‌قه‌زای‌ چه‌مچه‌ماڵ كۆتایی‌ به‌ژیانی‌ خۆی‌ هێنا.

ئه‌و گه‌نجه‌ ناوی‌ (ش، ع، ع)و ته‌مه‌نی‌ 18 ساڵه‌و دانیشتوی‌ گه‌ڕه‌كی‌ ئاسوده‌یه‌ی‌ قه‌زای‌ چه‌مچه‌ماڵه‌.

پاش روداوه‌كه‌، ده‌ستبه‌جێ تیمی‌ به‌ڵگه‌كانی‌ تاوان‌و مه‌فره‌زه‌كانی‌ به‌شی‌ پۆلیس چه‌مچه‌ماڵ گه‌یشتنه‌ شوێنی‌ ڕوداوه‌كه‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌روداوه‌كه‌ ده‌ستیانپێكردووه‌.

به‌پێی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان، گه‌نجه‌كه‌ ئاسه‌واری‌ فیشه‌ك به‌جه‌سته‌یه‌وه‌ دیاره‌و په‌راوی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ روداوه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه‌.

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.