Erbil 15°C یەکشەممە 03 ئازار 19:28

تیرۆریستانی داعش نیازی هێرشکردنه‌ سه‌ر که‌رکوک یان هه‌یه‌

به‌ پێی نووسراوێكی نهێنی
کوردستان TV
#7
100%

هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی شاری كه‌ركوك به‌ نووسراوێكی نهێنی ئاگاداركراونه‌ته‌وه‌ كه‌ تیرۆریستانی داعش به‌نیازن هێرش بكه‌نه‌ سه‌ر شاری كه‌ركوك.

په‌یامنێرمان هه‌ڵو جه‌باری، له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ كوردستان تیڤی پێی راگه‌یاندین: له‌ سنووری شارۆچكه‌ی داقوق به‌ ئاشكرا ٧٠ چه‌كداری داعش بینراون، هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی شاری كه‌ركوكیش نووسراوی نهێنیان ئاراسته‌ كراوه‌و ئاگادارییان دراوه‌تێ كه‌ تیرۆریستانی داعش به‌نیازن هێرش بكه‌نه‌ سه‌ر شاری كه‌ركوك.

دوای رووداوه‌كانی 16 ئۆكتۆبه‌ر چه‌كدارانی تیرۆریستی داعش له‌ ده‌وروبه‌ری كه‌ركوك چالاكییه‌كیان زیاد كردووه‌و رۆژانه‌ هه‌ره‌شه‌ له‌گوندنشینانی ئه‌و ناوچانه‌ ده‌كه‌ن و هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراقیش كۆنترۆڵی دۆخه‌كه‌یان له‌ ده‌ست ده‌رچووه‌، له‌ چه‌ند رۆژی رابردووشدا له‌ خۆپیشاندانێكدا له‌ شاری خانه‌قین، بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی دۆخی ئه‌منی داوای گه‌رانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئاسایش و پێشمه‌رگه‌ كرا.

ئاماده‌كردنی: رزگار

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.