Erbil 15°C یەکشەممە 03 ئازار 18:59

حکومه‌تى تورکیا په‌رله‌مانتاره‌ کورده‌که‌ى سویدی ئازاد کرد

"جه‌بار ئه‌مین"، په‌رله‌مانتاری كوردی سوید
کوردستان TV
100%

میدیاكانی سوید ده‌ستگیركردنی "جه‌بار ئه‌مین"، په‌رله‌مانتاری كوردی سویدیان له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانى توركیا، له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌تاتورك له‌ ئیستانبول بڵاوكرده‌وه‌.

به‌پێی میدیاكانی سوید، سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ كورده‌ له‌گه‌ڵ گرووپێكی دیكه‌ی په‌رله‌مانتارانی سوید، بۆ چاودێریكردنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌و وڵاته‌، كه‌ بڕیاره‌ 24ی حوزه‌یران ئه‌نجام بدرێت، چووه‌ته‌ توركیا.

به‌لام دواتر میدیاکانی سوید ئاماژەیان بەوەکردووە، كه‌ پاش چەند کاتژمێرێک لە دەستگیرکردنی ناوبراو ئازادكراوەو گەڕێنراوەتەوە بۆ سوید.

هاوکات وەزارەتی دەرەوەی سوید لەسەر دەستبەسەرکردنی پەرلەمانتارە کوردەکە هاتە دەنگ و ڕایگەیاند داوایان لە تورکیا کردووە لەو بارەیەوە ڕوونکردنەوە بدات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.