لە رێگای دووکان - سلێمانی ئۆتۆمبێلێک گڕدەگرێت و بەهۆیەوە دوو کەس سووتان و گیانیان لەدەستدا.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیێنێت، نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 22-6-2018 لەسهر رێگای دووكان - سلێمانی ئۆتۆمبێلێك لە جۆری ( كیا - ژمارە ، بەغدا) گڕیگرت و بەهۆیەوە دوو هاووڵاتی سووتان و گیانیان لەدەستدا. دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس تەرمی دوو هاوڵاتییەكە رەوانەی پزیشكی دادوەری لە سلێمانی كران.
لە ئێستاشدا لە لایەن بنكەی پۆلیسی پیرەمەگروونەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ رووداوەكە كراوەتەوە و لێكۆڵینەوەكان بەردەوامن.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەو هاوڵاتییە سووتاوانەی لەسەر رێگەی سلێمانی- دوكان سێ كەس بوون، دوانیان گیانیان لە دەستداوە كە دانیشتووی گەرەكی سەرچنارن و بە ڕەگەز عەرەبن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.