Erbil 15°C یەکشەممە 03 ئازار 19:01

بانکى خوێن له‌ هه‌ولێر پێویستى به‌ خوێنى جۆرى (-o)ه‌

ته‌ندروستیى هه‌ولێر بانگه‌وازێكى به‌په‌له‌ى بڵاوكرده‌وه‌
کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتیى ته‌ندروستیى هه‌ولێر له‌باره‌ى كه‌مبوونه‌وه‌ى خوێنى (-o) له‌ بانكى خوێن، بانگه‌وازێكى به‌په‌له‌ى بڵاوكرده‌وه‌، داوای له‌ هاووڵاتیان و خێرخوازان كردووە ئه‌وانه‌ى له‌و جۆره‌ خوێنه‌یان هه‌یه‌، بیبه‌خشن.

له‌ بانگه‌وازه‌كه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتیی ته‌ندروستىی هه‌ولێردا هاتووه‌ "به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى بانكى خوێن له‌ هه‌ولێر زۆر پێویستى به‌خوێنه‌ له‌ جۆرى (-o) و باڵانسی ئه‌و جۆره‌ گرووپه‌ له‌ بانكى خوێنى هه‌ولێر زۆر دابه‌زیوه‌، تكایه‌ ئه‌وانه‌ى خوێنیان له‌و جۆره‌یه‌ خوێن ببه‌خشن".

له‌ بانگه‌وازه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ دراوه‌ "ته‌نها له‌ سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر ڕۆژانه‌ زیاتر له‌ 300 بوتڵى جۆراوجۆر خوێن و پێكهاته‌كانى بۆ نه‌خۆشانى نه‌خۆشخانه‌ حكوومی و ئه‌هلییه‌كان خه‌رج ده‌كرێت".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.