Erbil 7°C پێنجشەممە 12 کانونی یەکەم 07:36

پاراستنی ددان له‌ گرتنی کلس

لابردنی كلسی ددانیش به‌ رێگای سروشتی ئاسان نییه‌
کوردستان TV
100%


ددان یه‌كێكه‌ له‌ ئه‌ندامه‌ گرنگه‌كانی له‌شی ئاده‌میزاد ، ئه‌میش وه‌ك هه‌موو ئه‌ندامه‌كانی دیكه‌ی له‌ش بێ كێشه‌ و دوور نییه‌ له‌ تووشبوون به‌ نه‌خۆشی .

یه‌كێك له‌م كێشانه‌ی ددانی مرۆڤ  دووچاری دێت گرتنی كلسه‌ ، لابردنی كلسی ددانیش به‌ رێگای سروشتی ئاسان نییه‌ و كاتی زۆری ده‌وێت .

بۆ لابردنی كلس له‌سه‌ر ددان و هه‌روه‌ها رێگری له‌ دووباره‌ دروستبوونی كلسی نوێ ، ژماره‌یه‌ك رێكار له‌ لایه‌ن ماڵپه‌ری " ئیزی وه‌یس " خراونه‌ته‌ ڕوو .

به‌ گوێره‌ی هه‌واڵی ئه‌م ماڵپه‌ره‌ ، پێویسته‌ رۆژانه‌ دووجار  ددان بشۆرێت و بۆ خاوێنكردنه‌وه‌ی نێوان ددانه‌كانیش  ده‌زووی تایبه‌تی ددان به‌كاربهێنین ،هه‌روه‌ها رۆژانه‌ جارێك رۆنی گوێزی هیندی یا رۆنی كونجی له‌ ددانه‌كانمان بده‌ین و دوای 5 خوله‌ك بیشۆین .
له‌ هه‌فته‌یه‌كدا دوو یا سێ جار ئاوی لیمۆ و ئاوی گه‌رم تێكه‌ڵ بكه‌ و ددانه‌كانتی پێ بشۆ ،رۆژانه‌ ئه‌و بنێشتانه‌ بجاوه‌ كه‌ شه‌كریان تێدا نییه‌ ،خواردنی میوه‌ی پرته‌قال و شلیك " فراوله‌ " كه‌ رێژه‌یه‌كی باش له‌ ڤیتامین C یان تێدایه‌ .

خواردی مێوه‌ و سه‌وزه‌ ، هه‌روه‌ها خواردنه‌وه‌ی رێژه‌یه‌كی زۆر له‌ ئا و و شه‌ربه‌تی سروشتی وجوینی كونجی و پاشان فێدانی هۆكارن بۆ لابردن و كه‌مكردنه‌وه‌ی كلسی ددان .
له‌ كۆتاییدا ئه‌م ماڵپه‌ره‌ ئاماژگاریمان ده‌كات كه‌ رۆژانه‌ 3 جار خوێ و ئاو تێكه‌ بكه‌ین و ددانه‌كانمانی پێ بشۆرین ، هه‌روه‌ها به‌كارهێنانی " مه‌عجوونی ددان " ی تایبه‌ت به‌ لابردنی كلس و وازهێنان له‌ جگه‌ره‌ ، ئه‌مانه‌ هه‌موو چه‌ند رێكارێكن بۆ پاراستنی ددان له‌ تووش بون به‌ كلس .

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.