Erbil 15°C پێنجشەممە 12 کانونی یەکەم 10:28

گوتەبێژی پارتی: به‌ به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵکی دڵسۆزی کوردستان و پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌ ناوخۆییه‌کانمان بڕیار ده‌رچوو

راگەیانداوێک لە گوتەبێژی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە
کوردستان TV
#7
100%

گوتەبێژی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان راگەیاندراوێكی سەبارەت بە بڕیاری ئەمڕۆی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق سەبارەت بە دەنگدانی تایبەت، راگەیاند.

گوتەبێژی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان راگەیاندراوێکی سەبارەت بە بڕیاری ئەمڕۆی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق سەبارەت بە دەنگدانی تایبەت، راگەیاند کە ئەمە دەقەکەیەتی:

دوای راگەیاندنی دەرئەنجامەکانی هەڵبژاردنی 12ی5ی2018ی ئەنجوومەنی نوێنەران، هەڵوێست و رای جیا جیا بڵاوکرانەوە. ئێمە لە پارتی دیموکراتی کوردستان، رامانگەیاند، بۆ رەواندنەوەی گومان و نیگەرانیەکان، پێویستە رێگا و رێککارە یاسایی و دەستووریەکان بگیرێنەبەر، لەدوای ئەوەی ئەنجوومەنی نوێنەران سەرەتا بە بڕیار و دوتریش بە یاسای، ئەژمارکردنەوەی دەنگەکانی سپارد بە ئەنجوومەنی دادوەری، تائێرە بۆ دەرخستنی راستییەکان و رەواندنەوەی گومانەکان و پاراستنی سەقامگیری، بەشێوەیەکی گشتیی، بەمافی هەموو لایەکمان زانی.

بەڵام بەداخەوە ئەنجوومەنی نوێنەران، لە ژێر گوشاری چەند لایەنێک، به‌مه‌به‌ستی لێدانی ناوبانگی پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌كانی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان، مه‌رجی به‌شداری له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و ته‌واوكردنی نیسابی یاسایی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان به‌سته‌وه‌ به‌ زیادكردنی خاڵێك له‌ پرۆژه‌ یاساكه‌دا كه‌ ده‌نگی پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌ ناوخۆییه‌كانی كوردستان، به‌بێ‌ لێكۆڵینه‌وه‌ و ئه‌ژماركردنه‌وه‌، ئیلغا بكرێن.

هه‌رزوو ئێمه‌ له‌ پارتی دیموكراتی كوردستان، ئه‌م ره‌فتاره‌مان به‌ نایاسایی و ناده‌ستووری زانی و به‌ ئاماژه‌یه‌كیشمان زانی بۆ رقێكی زۆر له‌ قاره‌مانیه‌تی و قوربانیدان و خۆڕاگری ئه‌و هێزانه‌ و جگه‌ له‌وه‌ش هیچ خوێندنه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ی بۆ نه‌ده‌كرا.

له‌ روانگه‌ی دڵسۆزیمان بۆ گه‌ل و وه‌فامان بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مان و هێزه‌كانی ناوخۆ له‌ سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان، هه‌ڵوێستی سیاسی خۆمان راگه‌یاند و له‌ رێگای یاسا و له‌ چوارچێوه‌ی ده‌ستووریشدا سكاڵامان تۆماركرد، كه‌ چۆن ده‌كرێت به‌بێ‌ لێكۆڵینه‌وه‌ و ئه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان، ته‌نیا له‌به‌ر ویستی چه‌ند لایه‌نێك، ئه‌و غه‌دره‌ له‌و هێزه‌ دڵسۆزانه‌ی كوردستان بكرێت.

لە ده‌رئەنجامی سكاڵاو بەدواداچونمان، نەتوانرا رەوایەتی بەو بڕیارە حقدئامێزەبدرێت و، لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەی دادگای فیدراڵی، به‌ به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی دڵسۆزی كوردستان و پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌ ناوخۆییه‌كانمان بڕیار ده‌رچوو، كه‌ سكاڵا و هه‌ڵوێستی ئێمه‌ش له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ بوو به‌ته‌نیا.

مەحموود محەمەد
وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان
21/6/2018

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.