ئه‌مرۆ ژماره‌یه‌ك خێزانى كورد له شارۆچكه‌ى داقووق و ده‌ورو به‌رى له ترسى په‌لامارى تیرۆریستانى داعش به‌ره‌و كه‌ركوك ماڵه‌كانیان به جێ هێشتووه و له‌وباره‌یه‌وه په‌یامنێرمان هه‌ڵۆ جه‌بارى پێى راگه‌یاندین: به‌هۆى زیاد بوونى جموجۆلهكانى تیرۆریستانى داعش و په‌لاماره‌كانى ئه‌و رێكخراوه ترسێكى زۆر له دڵى دانیشتوانى ناوچه‌كه نیشتووه
له‌وباره‌یه‌وه هاوڵاتییه‌كى كورد كه نه‌یویست ناوى خۆى ئاشكرا بكات به ده‌زگاى سه‌ته‌لایتى كوردستانى راگه‌یاند: ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه جموجۆلى تیرۆریستانى داعش له ناوچه‌كانى داقووق ، به‌تایبه‌تى گونده كاكه‌ییه‌كان زۆر بووه و هیچ هێزێكى ئه‌منى عێراقیش له‌و ناوچه‌یه نییه تاكو بمانپارێزێت چه‌كدارانى داعش ئازادانه له ناوچه‌كه جموجۆلیان هه‌یه و مه‌ترسى گه‌وره هه‌یه ده‌ست به‌سه‌ر داقووقدا بگرن
هه‌ر ئه‌مرۆش هێزێكى سه‌ر به تیرۆریستانى داعش گه‌یشتبوونه ناحییه‌ى رایازى سه‌ربه شارى كه‌ركوك و له خانه‌قینیش تیرۆریستان دزه‌یان بۆ ناوشارۆچكهى خانه‌قین كردووه له گونده‌كانیش ده‌سه‌ڵاتى ته‌واویان هه‌یه
سه‌باره‌ت به‌و مه‌ترسیانه ئه‌مرۆ به‌شێك له ئه‌ندامانى لیستى برایه‌تى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك به‌فه‌رمى داوایان له حكومه‌تى عێراق كرد كه داوا له هێزه‌كانى پێشمه‌رگه بكات بۆئه‌وه‌ى بگه‌رێنه‌وه ناوچه‌كه و پاراستنى دۆخى ئاسایشى كه‌ركوك له ئه‌ستۆ بگرن
له لایه‌كى دیكه دانیشتوانى شارۆچكه‌ى خانه‌قین خۆپێشاندانێكیان رێكخست به مه‌به‌ستى گه‌رانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئاسایش و پێشمه‌رگه‌ى كوردستان بۆئه‌وه‌ى له مه‌ترسیه‌كانى هاتنه ناوه‌وه‌ى داعش بیان پارێزن
دواى 16 ى ئۆكتۆبه‌ر و هاتنى حه‌شدى شه‌عبى بۆ ناوچه‌كانى دووزخورماتوو و سنوره‌كانى كه‌ركوك و خانه‌قین ته‌واوى ئه‌وناوچانه له دۆخێكى نائارامدان هێزه‌كانى عێراقی تواناى پاراستنیان نییه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.