Erbil 24°C شەممە 02 تشرینی دووەم 14:14

خەسرەو گۆران: پارتی هه‌رده‌م پارێزه‌ری ده‌نگی پێشمه‌رگه‌ بووه‌

ئێمه‌ له‌سه‌ره‌تاوه‌ داوامان كردبوو ده‌نگه‌كان به‌ ده‌ست هه‌ژمار بكرێت
کوردستان TV
#7
100%


خەسرەو گۆران رایگه‌یاند: پارتی هه‌رده‌م پارێزه‌ری ده‌نگی پێشمه‌رگه‌ بووه‌ هه‌رده‌م پارێزه‌ری ده‌نگی پێشمه‌رگه‌ ده‌بێت، بۆیه‌ شه‌ڕ ده‌كه‌ین له‌سه‌ر ده‌نگی پێشمه‌رگه‌.

بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنەکانی پارتی رایگه‌یاند سه‌باره‌ت به‌م بریاره‌ی ئه‌مرۆی دادگای فیدراڵیدای بووه‌ جێی دڵخۆشی ئێمه‌، چونكه‌ به‌دڵی ئێمه‌ بریاره‌كه‌یدا، تانه‌كانی ئێمه‌ به‌ ته‌ئكید له‌سه‌ر ئه‌م سێ خاڵه‌ بووه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناده‌ستوورییه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت و ده‌نگی پێشمه‌رگه‌ ئه‌ژمارنه‌كرێت و وه‌ هه‌روه‌ها ده‌نگدانی ئاواره‌كان كه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستانن، به‌تایبه‌تی خوشك و برا ئێزیدییه‌كانمان، هه‌روه‌ها ده‌نگدانی ده‌ره‌وه‌.

خەسرەو گۆران بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند بڕیاره‌كانی‌ دادگای‌ فیدراڵی‌ به‌ دڵی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستانن و ئەوانیش ئەو بڕیارانەیان دەویست.

لەلێدوانی تایبه‌ت به‌ كوردستان تیڤی خەسرەو گۆران سەبارەت بە بڕیارەکانی ئەمڕۆی دادگای فیدراڵی ڕایگەیاند ئه‌و بڕیارانه‌ی‌ ئه‌مڕۆ له‌ دادگای‌ فیدراڵی‌ ده‌رچوون، به‌ دڵی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستانه‌ و پارتی‌ هه‌ر ئه‌وه‌ی‌ ده‌ویست كه‌ بڕیاری‌ له‌ باره‌وه‌ دراوه‌، و پارتی‌ پێی‌ وابوو هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ ده‌نگی‌ پێشمه‌رگه‌ و ئاواره‌كان ناده‌ستوورییه‌ بۆیه‌ سكاڵای‌ تۆمار كردبوو.

له‌ درێژی لێدوانه‌كه‌یدا خەسرەو گۆران بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: پارتی هه‌رده‌م پارێزه‌ری ده‌نگی پێشمه‌رگه‌ بووه‌ هه‌رده‌م پارێزه‌ری ده‌نگی پێشمه‌رگه‌ ده‌بێت، بۆیه‌ شه‌ڕ ده‌كه‌ین له‌سه‌ر ده‌نگی پێشمه‌رگه‌.

هه‌روه‌ها گوتی: كه‌ بۆیه‌ ئه‌م بریاردرا هه‌موو بریاره‌كانی په‌رله‌مانی ره‌تكرده‌وه‌ ده‌نگدانی پێشمه‌رگه‌ هه‌ژمار ده‌كرێت، له‌گه‌ڵ ده‌نگه‌كانی ئاواره‌ و ده‌نگدانی ده‌ره‌وه‌.

سه‌باره‌ت به‌ دووباره‌ كردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان ئێمه‌ له‌سه‌ره‌تاوه‌ داوامان كردبوو ده‌نگه‌كان به‌ ده‌ست هه‌ژمار بكرێت، ئێمه‌ دژی ئه‌وه‌ش نه‌بووینه‌ به‌ ده‌ست هه‌ژماربكرێته‌وه‌.

هەروەها گوتی: ئه‌گه‌ر ده‌نگه‌كانی‌ پارێزگای‌ نه‌ینه‌وا به‌ ده‌ست بژمێردرێنه‌وه‌، پێشبینی‌ ده‌كه‌ین، ژماره‌ی‌ كورسی‌ پارتی‌ له‌ نه‌ینه‌وا زیاتر بێت و ئێستا شه‌ش كورسی‌ هه‌یه‌ و بگاته‌ حه‌وت كورسی‌،و وتیشی پارتی‌ هیچ كاتێك لاری‌ نه‌بووه‌ له‌ ژماردنه‌وه‌ی‌ ده‌نگه‌كان به‌ ده‌ست.

هەروەها دەڵێ پارتی‌ ئاماده‌یه‌ هه‌ماهه‌نگی‌ و هاوكاری‌ پێشكه‌ش به‌و دادوه‌رانه‌ بكات، كه‌ بڕیاره‌ له‌ جێی‌ كۆمیسیارانی‌ كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ سه‌ربه‌خۆی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ سنووری‌ پارێزگاكانی‌ عیراق ده‌ستبه‌كار بن.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، دادگای باڵای فیدراڵی عێراق له‌ دانیشتنێكدا رایگه‌یاند كه‌ بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بۆ دووباره‌ ژماردنه‌وه‌ و جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی ھه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، ده‌ستوورییه‌، ھه‌روه‌ھا ھه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی ده‌نگده‌رانی تاراوگه‌، ئاواره‌كان، ھێزه‌ ئه‌منییه‌كان و پێشمه‌رگه‌ی‌ ره‌تكرده‌وه‌ و به‌ ده‌ست هه‌ژماربكرێنه‌وه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.