Erbil 15°C پێنجشەممە 09 ئایار 03:35

وەزارەتى خوێندنى باڵا؛ لیستى زانکۆ باوەڕپێکراوەکانى تورکیا و ئێران بڵاودەکاتەوە

ئێران 29 زانكۆیه‌و توركیا 41 زانكۆیه‌
کوردستان TV
100%

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێداچونەوەی بە لیستی زانکۆ باوەڕپێکراوەکانی وڵاتانی (تورکیا – ئێران)ی کرد و لیستێکی نوێی بڵاو کردەوە.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە ڕەچاوکردنی ستاندار و پێوەرە جیهانییەکان و ڕیزبەندییە جیهانییەکانی زانکۆکان، پێداچوونەوەی بە لیستی زانکۆکانی وڵاتانی (تورکیا و ئێران) لە لیستی زانکۆ باوەڕپێکراوەکانی هەرێمی کوردستان کرد و لە ئەنجامدا (41) لە کۆماری تورکیا و (29) لە کۆماری ئیسلامی ئێران دەستنیشان کران بۆ ئەو قوتابیانه‌ى هەرێمی کوردستان، کە دەیانەوێت لەو دوو وڵاتە درێژە بە خوێندن بدەن.

ئامانج لە پێداچوونەوە بە لیستی زانکۆ باوەڕپێکراوەکانی تورکیا و ئێران ڕەچاوکردنی کواڵێت و بنەما و پێوەری زانستی و خوێندن و دەستەبەرکردنی پێوەرە جیهانییەکانە لەو زانکۆیانەی کە لەسەر ئاستی دونیا لە پێشەوەن، ئەوەش دەبێتە هۆی بەرزرکردنەوەی ئاستی زانستیی قوتابیان، کە بەمەبەستی درێژەدان بە خوێندن لە دەرەوەی وڵات سەردانی زانکۆکانی ئەم دوو وڵاتە دەکەن.

 
بۆیە لێرە بەدواوە بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠١٨-٢٠١٩) هەر قوتابیه‌ك لە کوردستان، کە بخوازێ لەو دوو وڵاتە درێژە بەخوێندن بدات، دەبێ لەو زانکۆیە بخوێنێ، کە لەم لیستانەدا ناویان هاتووە، بەپێچەوانەوە کار بە لیستەکانی پێشتر ناکرێت.

كلیك له‌سه‌ر لیستى زانكۆكانى توركیا و ئێران بكه‌ن:-

https://drive.google.com/file/d/1YSqtbqojp3Vcvtm7-2jpxkpuH_qBBqlF/view

https://drive.google.com/file/d/12wADMgbAhjNNgcMFiEb-qF6paFl9C3Nf/view

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.