ئەمڕۆ پێنجشەممە، 21/6/2018 قایمقامێكى نوێ بۆ قەزای خورماتوو بە وەكالەت دانرا، كە هاوکات بەڕێوەبەری شارەدێی سلێمان بەگە.
بەپێی نووسراوێكی پارێزگای سەڵاحەدین كە بە ژمارە 5449 لە 5/6/2018 دەرچووە ، بڕیار دراوە بە بەخشینی (لەیس حەمید خەڵەف) لە پۆستی قایمقامی قەزای خورماتوو بە وەكالەت و دانانی (تالب محەمەد مستەفا) بەڕێوەبەری شارەدێی سلێمان بەگ لە شوێنەكەی بە وەكالەت".
تێزانین پاش هێرشی سوپای عێراق و حەشدی شەعبی بۆ سەر ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لە 16 ی ئۆكتۆبەری ساڵی ڕابردوودا، بەشێكی زۆر لە پۆستە ئیداری و ئەمنییەكانی سنووری پارێزگای كەركووك و قەزای خورماتوو لە كورد وەرگیرانەوە، لەو چوارچێوەیەشدا ئەنجومەنی قەزای خورماتوو لە دانیشتنی ژمارە یەكی ڕۆژی 10/1/2018 بەبێ ئامادەبوونی 9 ئەندامی ئەنجومەنەكە و بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی ئامادەبووی ئەنجومەنەكە بڕیاری دا بە دوورخستنەوەی شەلال عەبدول قایمقامی قەزای خورماتوو، کە پۆستەکەی لەسەر پشکی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.