Erbil 31°C چوارشەممە 09 تشرینی یەکەم 09:23

له‌مه‌ودوا به‌ پێی پێوه‌ری زیره‌کی ئاو پاره‌ی ئاو له‌ هاووڵاتیان وه‌رده‌گیرێت

ده‌بێت هاووڵاتیان و شوێنه‌ بازرگانییه‌كان له‌ ماوه‌ی دوو مانگدا پێوه‌ری زیره‌كی ئاو ببه‌ستن
کوردستان TV
#7
100%

به‌رێوه‌به‌ری گشتی ئاو و ئاوه‌رۆكانی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت، له‌مه‌ودوا به‌ پێی پێوه‌ری زیره‌كی ئاو پاره‌ی ئاو له‌ هاوولاتیان وه‌رده‌گیرێت و ده‌بێت هاووڵاتیان و شوێنه‌ بازرگانییه‌كان له‌ ماوه‌ی دوو مانگدا پێوه‌ری زیره‌كی ئاو ببه‌ستن.

له‌ لێدوانێكیدا بۆ كوردستان تیڤی ،مه‌سعود كاره‌ش به‌رێوه‌به‌ری گشتی ئاو و ئاوه‌رۆكانی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند :له‌مه‌ودوا به‌ پێی پێوه‌ری زیره‌كی ئاو پاره‌ی ئاو له‌ هاولاتیان وه‌رده‌گیرێت، سه‌باره‌ت به‌و مالانه‌ی تاوه‌كو ئێستا پێوه‌ركانی ئاویان نه‌به‌ستوه‌ ،به‌رێوه‌به‌ری گشتی ئاو و ئاوه‌رۆكانی هه‌رێمی كوردستان گوتی، ده‌بێت هاوولاتیان و شوێنه‌ بازرگانییه‌كان له‌ ماوه‌ی دوو مانگدا پێوه‌ری زیره‌كی ئاو ببه‌ستن كه‌ له‌ لایه‌ن تیمه‌كانی سه‌ر به‌ ئاو و ئاوه‌رۆكانی پارێزگاكان له‌ مالان و شوێنه‌ بازرگانییه‌كان ده‌گه‌رێن.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.