لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهكى ده‌ست مالپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، فازل حاجى گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆى هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت ، له‌دوای ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی رابردوو سه‌رجه‌م كۆمپانیاكانی هاورده‌كردنی ئوتۆمبێل ئاگاداركرانه‌وه كه‌وا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئۆتۆمبێل داخلی ناو هه‌رێمی كوردستان نه‌كه‌ن به‌بێ به‌ستنی تابلۆی ژماره كاتی
فازل حاجى ڕاشیدهگهیهنێت ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه 21 ى حوزه‌یرانى 2018 ، له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی هاتووچۆی ناوشاره‌وه ده‌ستگیرا به‌سه‌ر چه‌ند فلاتێك كه‌سه‌رجه‌میان باركرابون به‌ئۆتۆمبێلی بێ تابلۆ ، كه‌كۆی ئۆتۆمبێله‌كان 93 دانهبو، بۆیه سه‌رجه‌میان ده‌ستیان به‌سه‌رداگیرا وهلهگهراجی هاتووچۆی هه‌ولێر مانه‌وه تاوه‌كو رێكاره‌یاساییه‌كان له‌گه‌لیان ته‌واو ده‌كرێت وهسزا ده‌درێن
گوته‌بێژى هاتووچۆ ووتیشى ، داوا له‌كۆمپانیاكانی هاورده‌كردنی ئوتومبێل ده‌كه‌ین ، كه‌وا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگَا به‌خۆیان نه‌ده‌ن كه ئۆتۆمبێل بێ تابلۆ له‌سنوره‌كانه‌وه داخیل بكه‌ن وهبیفرۆشنهوه بههاولایان ئه‌گه‌ر نا توشی سزا ده‌بن ، سزاكه‌شى قورسه وه‌بری ملیۆنیك دیناره بۆهه‌ر ئۆتۆمبێلێك
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.