هه‌ڵۆ جه‌باری په‌یامنێری كوردستان تیڤى ڕایگه‌یاند ، نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 21ى حوزه‌یرانى 2018، چه‌كدارانى داعش هاتونه‌ته نێو شاڕهدێى ڕیاز له‌باشووری كه‌ركوك
په‌یامنێری كوردستان تیڤى راشیگه‌یاند: له‌گه‌ڵ هاتنى چه‌كدارانى داعش بۆ شاره‌دێیه‌كه ، كه‌سێكیان ده‌ستگیر كردووه و دواتر كوشتویانه .
له دوای 16ى ئۆكۆتۆبهرهوه به‌هێزى سه‌ربازی هێزه میلیشیاكانى شیعه و هێزه‌كانى دیكه‌ى عێراقى به هاوكاری باڵێكى سه‌ربازى یه‌كێـتى نیشتیمانى كوردستان، له كه‌ركوك و ناوچه‌كه جموجۆڵى چه‌كدارانى داعش زیادى كردووه ، له كوشتنى هاووڵاتیان و ڕفاندیان و وه ئه‌نجامدانى چاڵاكیه‌كانیان .
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.