په‌یامنێرمان مه‌هدی داوود له كوێستانی سنی رایگه‌یاند: به‌یانی ئه‌مڕۆ كاتژمێر 7:00 دوو فڕۆكه‌ی جه‌نگی توركیا هه‌ریه‌ك له‌بناری چیایی شه‌كیو و گه‌لی ماله مه‌لا و تالستا یان بۆردومان كرد .
ماوه‌ی سێ ڕوژه له‌سه‌ریه‌ك فڕۆكه جه‌نگی و تۆپخانه‌كانی سوپایی توركیا به‌بیانویی هه‌بونی بنكه‌وباره‌گاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان په‌كه‌كه له ده‌ڤه‌ری سیده‌كان به‌شێوه‌یه‌كی چڕ‌و به‌رفراوان چیا‌و كوێستان و ناوچهسنورییهكان، بۆردومان و تۆپباران ده‌كه‌ن ، ئێواره‌ی دوێنێش فڕۆكه جه‌نگیه‌كان به‌رزایه‌كانی چیایی به‌ربزین یان له سه‌ر سنوری نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران بۆردومان كرد ، بۆردومان وشه‌ڕو ئاڵۆزییه‌كانی نێوان سوپای توركیا‌و په‌كه‌كه له سنوره‌كانی هه‌رێمی كوردستان تادێت چڕتر ده‌بنه‌وه و به‌مه‌ش مه‌ترسی زۆر له سه‌ر هاووڵاتیان و دانیشتوانی گونده سنوری و وڕهوهند و ئاژه‌ڵداران له‌كوێستانه‌كان دروست بووه و زیانێكی زۆریش به ڕێگه‌و پاوان ودارستانی ناوچه‌كه گه‌یشتووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.