Erbil 19°C چوارشەممە 09 تشرینی یەکەم 05:19

مێرد منداڵێکی عەرەب لە ئاوی پارکی سامی عبدالرحمان خنکا

له‌راگه‌یاندراوى پۆلیس
کوردستان TV
100%

له‌ راگه‌یاندراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كى ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى  پۆلیسى پارێزگاى هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت ، کاتژمێر (5) ى ئێواره‌ى دوێنێ چوارشه‌ممه‌ ، هێزه‌كانى پۆلیس ئاگادارکرانەوە بەبوونی ڕووداوێکی خنکان لە پارکی سامی عبدالرحمان، دوای گەیشتنی پۆلیس بۆ شوێنی ڕووداوكه دەرکەوت کەوا مێرد منالێک لە ڕاگرەکان پەڕیوەتەوە بە مەبەستی مەلەوانی لە ئاکامدا خنکاوە و تەرمەکەی دەرهێنراو ڕەوانەی پزیشکی دادی کرا .

مێرد مناڵه‌كه‌ ناوی (عارف محمد لگیف)ـه‌، تەمەنی 13ساڵه‌ و دانیشتووی رومادییه‌ بەمەبەستی گەشت ڕووی لە شاری هەولێر کردووە.

 

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.