كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی ھه‌ڵبژاردن و راپرسی له ھه‌رێمی كوردستان، رایده‌گه‌یه‌نێت ، واده‌ی تۆماركردنی ھاوپه‌یمانییه‌تی بۆ ھه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان درێژكراوه‌ته‌وه و تا ئێستاش ھیچ ھاوپهیمانییهتییهك په‌سه‌ند نه‌كراوه.
شۆرش حه‌سه‌ن، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌یوه‌ندییه‌كان و راگه‌یاندن له كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی ھه‌ڵبژاردن و راپرسی له ھه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند: یه‌ك داواكاری بۆ پێكهێنانی ھاوپه‌یمانییه‌تی بۆ ھه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان پێشكه‌ش كراوه، به‌ڵام تائێستا ئه‌و داواكارییه په‌سه‌ند نه‌كراوه.
به‌پێی ئه‌و واده‌ی كه پێشتر كۆمیسیۆن رایگه‌یاندبوو، رۆژی ٢٠/٦/٢٠١٨ واده‌ی تۆماركردنی هاوپه‌یمانییه‌تی كۆتایی پێده‌هات، به‌ڵام به‌پێی گوته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌یوه‌ندییه‌كان و راگه‌یاندن له كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی ھه‌ڵبژاردن و راپرسی، واده‌كه بۆ كاتژمێر ١١ـی پێش نیوه‌ڕۆی رۆژی ٢٥ـی ئه‌م مانگه درێژكراوه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.