Erbil 17°C چوارشەممە 09 تشرینی یەکەم 05:31

پێکھاتەی یاری نێوان ھەردوو ھەڵبژاردەی ئەرجەنتین و کراوتیا له‌یاریه‌که‌ى ئه‌مشه‌ودا

له‌كۆمه‌ڵه‌ى چواره‌م
کوردستان TV
100%


ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه‌  21 ى حوزه‌یرانى 2018 ، له‌یاریه‌كانى جامى جیهانى 2018 كه‌له‌وڵاتى رووسیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت ، له‌كۆمه‌ڵه‌ى چواره‌مى جامه‌كه‌ ، كاتژمێر 9:00 شه‌و به‌كاتى هه‌ولێر  له‌دووه‌م یاریان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ى  ئه‌رجه‌نتین و كرواتیا رووبه‌رووی یه‌ك ده‌بنه‌وه‌ 

ئه‌رجه‌نتین له‌یاری پێشووى له‌به‌رامبه‌ر ئایسله‌ندا  دووچاری یه‌كسان بوون هات به‌گۆلێك بۆ هه‌ردوولا ، له‌و یاریه‌دا هه‌وڵى براوه‌بوون ده‌دات له‌پێناو بێ هیوا نه‌بوونى له‌په‌ڕینه‌وه‌ى بۆ یاریه‌كانى قۆناغى  16ى داهاتووى جامه‌كه‌ ، بۆیه‌ هه‌وڵی براوه‌بوون ده‌دات ، ته‌نیا سێ خاڵى یاریه‌كه‌ به‌چاره‌سه‌ر داده‌نێت له‌یاریه‌كه‌ى ئه‌مرۆدا به‌ده‌ستى بهێنێت و له‌پێناو په‌ڕینه‌وه‌ و نزیك بوونه‌وه‌  بۆ قۆناغى داهاتوو 

له‌به‌رامبه‌ردا كرواتیا له‌یاری پێشووى سه‌ركه‌وتنى به‌ده‌ست هێناوه‌ ، له‌كۆمه‌ڵه‌كه‌ له‌پله‌ى یه‌كه‌م دایه‌ ، له‌یاری ئه‌مرۆش ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه‌ش ده‌یه‌وێـت سه‌ركه‌وتو بێت له‌به‌ده‌ست هێنانى سێ خاڵى یاریه‌كه‌ و له‌پێناو نزیك بوونه‌وه‌ بۆ  قۆناغى داهاتوو 


پێگەی وه‌رزشى  ئۆلێی ئەرجەنتینی  پێشبینى پێكهاته‌ى هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌كه‌ى كردووه‌ به‌م شێوه‌یه‌ 

گۆلپارێز
 کاباێرۆ  

به‌رگریكاران 
 میرکادۆ ، ئۆتامێندی ، تاگلیفیکۆ  

هێلى ناوه‌راست 
سالڤیۆ ، ماسکیرانۆ ، پێرێز ، ئەکۆنا  

هێرشبه‌ران
 میزا ، ئەگوێرۆ ، میسی  
 

پێکھاتەی ھەڵبژاردەی کرواتیا  

گۆلپارێز 
 سۆباسیچ  

به‌رگریكاران
ئیڤان ستریچ ، ڤیدا ، لۆڤرین ، ڤیرسالیچکۆ  

ناوه‌راست 
 بادلیچ ، راکیتیچ ، پیرسیچ ، مۆدریچ ، ریبیچ  

هێرشبه‌ر
ماندزۆکیچ  

 

arjanten

شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.