Erbil 15°C یەکشەممە 19 کانوونی دووەم 15:17

ئەردۆگان: به‌ئاستى ڕۆنالدۆ سه‌رسامم بۆیه‌ باشتره‌ لە میسی

پشتگیریه‌كانى رۆنالدۆ بۆ گه‌لى فه‌له‌ستین وای له‌من كرد زیاتر هه‌واداری بم
کوردستان TV
100%


رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆککۆماری تورکیا  له‌لێدوانى بۆ میدیاكان باس له‌هه‌ردوو  یاریزان ڕۆناڵدۆى پورتوگالى و لیۆنێل میسى ئه‌رجه‌نتینى ده‌كات ، ناوبراو ڕایده‌گه‌یه‌نێت ، سه‌رسامم به‌ئاست و تواناكانى رۆناڵدۆ كه‌بۆ هه‌ڵبژارده‌كه‌ى و یانه‌كه‌ى پێش كه‌شى ده‌كات ، ئه‌و له‌جیهانى تۆپى پێ ژماره‌یه‌ و پێگه‌ى دیاره‌ بۆیه‌ باشترینى جیهانه‌ 

ئه‌ردۆگان ڕاشیده‌گه‌ینێت ، ڕۆناڵدۆ له‌میسى باشتره‌ ، بۆیه‌ باشترینى جیهانه‌ به‌لاى منه‌وه‌ 

سه‌رۆك كۆماری توركیا ڕاشیگه‌یاند ، من هانده‌ری  ڕۆنالدۆم ،  وه‌پشتگیریه‌كانى ئه‌و ئه‌ستێره‌یه‌  بۆ گه‌لى فه‌له‌ستین واى له‌من كرد زیاتر به‌و ئه‌ستێره‌یه‌ سه‌رسام ببم و هانده‌ری بم 

له‌باره‌ى یاریه‌كانى جامى جیهانى و پاڵه‌وانى جامه‌كه‌ ئه‌ردۆگان رایگه‌یاند ،  به‌ر له‌مۆندیال پێم وابوو ئه‌لمانیا پالێوراوى سه‌ره‌كیه‌ له‌به‌ده‌ست هێنانى نازناوى جامى جیهانى 2018  ، به‌لام هه‌ڵه‌بووم چونكه‌ له‌یه‌كه‌م یاریان  دووچارى دۆران هاتن ، به‌رازیل یه‌كسان بوون ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه‌ش سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو له‌یه‌كه‌م یاری ، مه‌كسیك یاریه‌كى باشى ئه‌نجامى دا كه‌به‌لامه‌وه‌ تێبینى بوو له‌به‌دیار كه‌وتنى ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه‌ به‌ئاستێكى باش له‌یه‌كه‌م یاریان 


شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.