Erbil 10°C ھەینی 15 تشرینی دووەم 08:34

له‌ سوێد به‌هۆى ده‌ستڕێژی‌ گولـله‌وه‌ 3 که‌س گیانیان له‌ده‌ستدا

4 كه‌سى تریش بریندار بوون
کوردستان TV
100%


له‌شاری‌ مالمۆی‌ باشووری‌ سوید به‌هۆی‌ ده‌ستڕێژی‌ گولـله‌وه‌ 3 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداو 4 كه‌سى تریش بریندار بوون.

ئه‌مشه‌و پۆلیسی سوید له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی‌ كورتدا رایگه‌یاند كه‌ له‌ ناوه‌ندی شاری مالمۆی باشووری ئه‌و وڵاته‌ و ده‌ستڕێژی‌ گولـلـه‌ له‌ هاولاتیان كراوه‌و به‌هۆیه‌وه‌ سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه، كه‌ ته‌مه‌نیان، 19و 27و29 ساڵه‌.

پۆلیسی سوید ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شدا كه‌ به‌پێی‌ ئاماره‌ سه‌ره‌تاییه‌كان له‌ ئه‌نجامی‌ ته‌قه‌كردنه‌كه‌دا جگه‌ له‌ گیان له‌ده‌ستدانى 3 كه‌س، هه‌روه‌ها 4 كه‌سى تریش برینداربوون و دواتر بۆ نه‌خۆشخانه‌ گواستراونه‌ته‌وه‌.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.