رۆژی دووشەممە 18-6-2018، کۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی (فلای ئەربیل) لە میانی مەراسیمێکدا لە شاری هەولێر یەکەم گەشتی ئاسمانیى خۆی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێرەوە بۆ ستۆکھۆڵمی پایتەختی سوید ئەنجامدا.
کۆمپانیاکە لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە: یەکەم فڕۆکەیان رۆژی یەکشەممە لە ستۆکھۆڵمەوە ھاتووەتەوە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر نیشتووەتەوە، بڕیاریشە لە ھەولێر و سلێمانی و بەغداوە گەشتەکانیان بۆ وڵاتانی ئەورووپا ڕێک بخەن.
لاوهند شێخ مەموندی بەڕێوەبەری رێپێدراوی كۆمپانیای فلای ئەربیل رایگهیاند : كۆمپانیاکەیان لەئێستادا سێ فرۆكەی هەیە، کە بەردەوام هەشت گەشت بۆ وڵاتانی جیهان و بەزۆریش بۆ وڵاتانی ئەوروپا ئەنجام دەدات.
باسی لەوەشکرد، کە ئەو سێ فڕۆكەیەی لەهێڵەكەدا بەكارخراوون هەر یەكەیان لەسەروی 135 گەشتیار هەڵدەگرن و دووشهمهش یەكەم فڕۆكەی كۆمپانیای فلای ئەربیل لەفڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە بۆ فڕۆكەخانەی ستۆكهۆڵمی پایتەختی سوید دەستی بەگەشتەكانی كرد.
بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیاکە وتیشی ، ستافی فڕۆكەكان تەواویان كوردن و بەشێوازی كوردی و بەنووسین و رێنمایی كوردی پێشوازی لەگەشتیاران دەكەن .
سهرچاوه - راگهیاندنى وهزارهتى گواستنهوه و گهیاندن
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.