لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهكى ده‌ست مالپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، ڕائیدی مافپەروەرعلی جەمال قدووری به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان ڕایده‌گه‌یه‌نێت ،
شه‌وی رابردوو ، ئافرەتێک بەناوی ( ک_ ف _ ک ) لەدایکبووی 1979 هێنرایە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار کەبەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە گیانی لەدەستدابوو .
بەوتەی کەسوکاری ناوبراو دانیشتووی ناحییەی کۆڵەجۆیەو ئێوارەی دوێنێ دووشه‌ممه بەفیشەک خۆی کووشتووە. لەئێستادا مێردی ناوبراو بەبڕیاری دادوەر دەستگیرکراوەو لێکۆڵینەوە لەسەرچۆنێتی و هۆکاری ڕووداوەکە دەستی پێکردووە.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.