له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا كهوێنهیهكى ده‌ست مالپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى گه‌رمیان رایده‌گه‌یه‌نێت ، کاتژمێر ۱۲‌ی شەو رابردوو ، ڕووداوێکی هاتوچۆ لە جۆری وەرگەڕان ڕوویدا لە سەر شەقامی پشتێنەیی کەلار، کە ئۆتۆمبێلێکی هۆندای مینی پاسێك ویستویەتی بگاتە شەقامی جووت سایدی کەلار - ڕزگاری کۆنترۆڵ لە دەست دەدات و وەردەگەڕێت، تەنها شۆفێرەکەی تێدا بووە و بریندارە، زیانێکی ماددی زۆر بەر ئۆتۆمبێلەکە کەوتووە.
بریندارەکە بۆ وەرگرتنی چارەسەر ڕەوانە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار کرا.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.