سالم شەبەک نوێنەری کوردانی شەبەک لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ڕایگەیاند، حەشدی شەعبی بەردەوامە لە پێشلکارییەکانی بەرامبەر کوردانی شەبەک.
سالم شەبەک، گوتیشى" شەبەکەکان بوونەتە قوربانیی هێزەکانی حەشدی شەعبی؛ بەتایبەت لیوای 30ی حەشدی شەعبی، کە ئەم هێزە سووکایەتی بە خەڵک دەکات و خەڵکیان بێزار کردووە و بە هەموو شێوەیەک ڕووبەڕووی خەڵک دەبنەوە."
سالم شەبەک گوتی" حەشدی شەعبی، ڕووبەڕووی کادرو لایەنگرەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەبنەوە ، بۆیه دەبێ حەشدی شەعبی باش ئەوە بزانن، کە ژیانی کوردانی شەبەک و کادرەکانمان هێڵی سوورن و بە هیچ شێوەیەک ئەوە قبووڵ ناکەین، کە ئەوان بەم شێوەیە هەڵسوکەوت بکەن."
شەبەک بۆ مالپهرى فهرمى پارتى باسی لەوەش کرد" لە ناوچەی شەبەکەکان حەشدی شەعبی چەندین هەڕەشەیان لە خەڵک دەکەن و جنێویان پێ دەدەن، ئەو کەسانە لەبەر ئەوەی پارتین و خەڵکی دڵسۆزی ناوچەکەن، حەشد هێرش دەکاتە سەریان.
کوردانی شەبەک، یەکێکن لە پێکهاتە ڕەسەنەکانی دەشتی نەینەواو لە زیاتر 6 گوندی ناوچەکەدا هەن و بە گوێرەی ئامارە نافەرمییەکان، بە نزیکەی 500 هەزار کەس مەزندە دەکرێن، وەک ئەوان دەڵێن، لەم چەند ساڵەی دواییدا دوو جار بوونەتە قوربانی و زوڵمێکی زۆریان لێ کراوە، جارێک لە لایەن داعشەوەو جارێکی تریش لە لایەن حەشدی شەعبیەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.