Erbil 15°C شەممە 04 ئایار 02:47

تەندروستی دهۆک: له‌ماوه‌ى سێ‌ ڕۆژی جەژندا 273 منداڵ لە دایکبوون

كە 121 كچ و 152 كوڕ بوون
کوردستان TV
100%

بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی پارێزگای دهۆك ئاماری رووداوەكانی لە پارێزگای دهۆك راگەیاند و لەماوەی ئەو سێ‌ ڕۆژی جەژندا لەو پارێزگایە 273 منداڵ لە دایكبوون.

حەمزە مەحموود بەرپرسی راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆك لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە سێ رۆژی جەژنی رەمەزاندا لە نەخۆشخانەكانی منداڵبوون لە سنووری پارێزگای دهۆك 273 منداڵ لەدایكبوون، كە ئەوانیش 121 كچ و 152 كوڕ بوون.

ناڤهاتى گوتیشی، لە ماوەی 73 سەعاتی رابردوو لە سنووری پارێزگای دهۆك 12 هەزار و 184 كەس سەردانی بەرێوەبەرایەتی و بنكە تەندروستییەكانیان كردووە و 83 نەشتەرگەری ئەنجامدراون، هەروەها لە رۆژانی جەژن 31 رووداو لە رێگای تیمی 122 گەیەنراون بە  نەخۆشخانەكان و توانراوە كچێكی هەرزەكار لە یەكێك لە كەمپەكانی دهۆك رزگار بكرێت كە هەوڵی خۆ كوشتنی داوە.

ڕوونیشی كردەوە كە لە رۆژانی جەژن حەوت شوێنی فرۆشتن و بازرگانی بەهۆی پابەندنەبوون بە رێنوێنییەكان داخراون و 81 شوێنی تریش بە سزایی مادی سزادراون.

ئاماژەی بەوە كرد كە 45 حاڵەتی سووتان لە سنووری پارێزگای دهۆك روویداوە كە ئەوانیش 18 كەس لە ئەنجامی شەرە چەقۆ بۆ نەخۆشخانە گواستراونەتەوە و 14 حاڵەتیش كەوتنی هاووڵاتییان بوون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.