پاش نیوه‌ڕۆى ئەمڕۆ دووشه‌ممه، ئاگر لە کەمپی" کەبەرتوو"ی ئاوارەکان لەسنوری قەزای سێمێڵى سەربەپارێزگای دهۆك کەوتهوەو به‌هۆیه‌وه سێ خێوەت سووتان، به‌لام هیچ زیانى گیانى به‌دواوه‌نه‌بوو.
رائید بێوار عەبدولعەزیز، بەرپرسی پەیوەندی و راگەیاندنی بەڕێوبەرایەتیی بەرگریی شارستانی دھۆک راگەیاند، رووداوەکە ھیچ زیانی گیانی نەبووە ، بەڵام سێ خێمەی ئاوارەکان لەگەڵ کەلوپەلەکانی ناویان سووتاون و تاكو ئێستاش هۆكارى سووتنهكهى دیارنیه.
تێزانین ئه‌مه شەشەمین جاره له‌م سالدا ئاگر لە کەمپەکانی سنووری پارێزگای دھۆک دەکەوێتەوەو زیانى گیانى و ماددى به‌ر په‌نابه‌ران ده‌ده‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.