پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پڕۆژەیەکیان ئامادە کردووە، بۆ ئەوەی له بەغدا لەگەڵ لایەنەکانی دیکە گفتوگۆی لەسەر بکەن.
کاکەمین نەجار، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە کوردستان بیست و چوارى راگەیاندووە، داوایان لە حزبەکانی کوردستان کردووە، پێکەوە بچینە بەغدا، پڕۆژەیەکیشیان ئامادە کردووە، بۆ ئەوەی گفتوگۆ لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان بکەن و لەوە تێبگەن کە لەسەر چ بنەمایەک، بچنە نێو حکوومەتی داھاتووی عێراقەوە.
ئەندامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی، ئەوەشی ڕوون کردەوە کە بودجەی ھەرێمی کوردستان و بابەتی پێشمەرگە و دابینکردنی مووچە بۆ ھێزی پێشمەرگە لە ئەولەویەتی کارەکانیانە، ئەگەر ”لەسەر ئەوانە رێککەوتین، دواتر باسی پۆستەکان دەکەین“.
لەلایەکی دیکەوە، لەبارەی وادەی چوونی شاندەکە بۆ بەغدا، خالید شوانی، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاشکرای کردووە، ھێشتا کاتی چوونی شاندەکە بۆ بەغدا دیاری نەکراوە.
جەختی لەوەش کردووەتەوە کە پێویستە ھەموو لایەنە کوردییەکان پێکەوە بڕۆنە بەغدا و لەسەر مافەکانی خەڵکی کوردستان یەک ھەڵوێست بن و لایەنی کەم پارتی و یەکێتی و ھێزەکانی دیکە، دیدێکی ھابەشیان ھەبێت، بۆ داھاتووی عێراق".
له لایهكى ترهوه زوبێر عوسمان، جێگرى سكرتێرى ئهنجومهنى ناوهندى یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان، رایگهیاند، کە شاندى باڵاى یهكێتی و پارتى كۆدهبنهوه و گفتوگۆ لهبارهى چۆنیهتى بهشداریكردنى كورد له پڕۆسهى سیاسی عێراق دهكهن.
زوبێر عوسمان، وتیشى" ئهگهر پێكهاتهى كورد به یهكڕیزى بهشدارى پڕۆسهى سیاسی عێراق بكات، گهورهترین قهوارهى سیاسی پێكدههێنن، چونكه كورد 58 كورسی ههیه و هیچ قهوارهیهكى سیاسی عێراق به تهنها هێندهى كورد كورسی نههێناوه“.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.