له‌گه‌ڵ هاتنی وهزری هاوین و به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما زۆرێك له‌مرۆڤه‌كان تووشی گرفت و كێشه و بێزاری ده‌بنه‌وه به‌هۆی گه‌رمای هاوین و چالاكیه‌كانی رۆژانه‌یان كه‌م ده‌كات ، ئه‌مانه‌ش چه‌ند ئامۆژگارییه‌كن بۆ رزگاربوون و خۆپاراستن له‌گه‌رمای هاوین:
1- له‌به‌ركردنی ئه‌و پۆشاكانه‌ی له‌لۆكه دروست كراون ، چونكه ده‌بێته هۆی هه‌ڵمژینی ئاره‌ق و هێشتنه‌وه‌ی پێست به‌ووشكی.
2- خواردنی ئه‌و خۆراكانه‌ی ساردن له‌گه‌ڵ خواردنی زه‌ڵاته و میوه‌ی تازه و شه‌ربه‌ت.
3- خۆشووشتنی رۆژانه به‌ئاوی سارد كه‌ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی گه‌رمابوون.
4- له‌كاتی هه‌ستكردن به‌گه‌رما قاچه‌كانت بكه‌ره ئاوی سارده‌وه ، چونكه ده‌بێته هۆی فێنكردنه‌وه‌ی له‌ش.
5- خواردنه‌وه‌ی ئاوی سارد به‌رێژه‌یه‌كی زۆر ، كه‌ده‌بێته هۆی پاراستن لهووشكبونهوه و دابه‌زاندنی پله‌ی گه‌رمی له‌ش.
سه‌رچاوه / ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.