Erbil 13°C یەکشەممە 19 کانوونی دووەم 12:00

له‌جامى جیهانى 2018 ى رووسیا ، سوید سه‌رکه‌وتنى به‌سه‌ر کۆریای باشووردا تۆمار کرد

له‌كۆمه‌ڵه‌ى شه‌شه‌م
کوردستان TV
100%

كه‌مێك به‌ر له‌ئێستا یاری نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ى سوید و كۆریای باشوور له‌كۆمه‌ڵه‌ى شه‌شه‌م له‌ جامى جیهانى 2018 كه‌ له‌وڵاتى  رووسیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت ، به‌سه‌ركه‌وتنى سوید به‌ئه‌نجامى گۆلێكى بێ به‌رامبه‌ر یاریه‌كه‌ به‌كۆتا هات . 

له‌تایمى یه‌كه‌مى یاریه‌كه‌ هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌كه‌ سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون له‌تۆماری گۆل به‌یه‌كسان بوون یاریه‌كه‌یان له‌و تایمه‌دا به‌كۆتا هێنا

له‌تایمى دووه‌مى یاریه‌كه‌ هه‌ڵبژارده‌ى سوید له‌خوله‌كى 65 له‌ڕێگای لێدانى سزاوه‌ گۆلێكیان تۆمار كرد ، كه‌ یاریزان ئه‌ندریاس جێ به‌جێ كاری بوو 

یاریه‌كه‌ هه‌ر به‌و ئه‌نجامه‌ به‌كۆتا هات له‌به‌رژه‌وه‌ندى هةلَبذاردةى سوید، سوید توانى سه‌ركه‌وتوبێت له‌به‌ده‌ست هێنانى سێ خاڵى یاریه‌كه‌ ، له‌ڕیزبه‌ندى كۆمه‌ڵه‌كه‌ش هاوشانى هه‌ڵبژارده‌ى مه‌كسیك سێ خاڵی هه‌یه‌ ، هه‌ریه‌ك له‌هه‌ڵبژارده‌كانى ئه‌ڵمانیا و كۆریای باشووریش له‌پله‌كانى سێیه‌م و چواره‌مى كۆمه‌ڵه‌كه‌ن بێ ئه‌وه‌ى هیچ خاڵێكیان هه‌بێت به‌هۆى ئه‌وه‌ى له‌یاریه‌كانیان دووچاری شكست هاتن 


شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.