له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌كى ده‌ست مالپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى گه‌رمیان ڕایده‌گه‌یه‌نێت ، یاسای تایبه‌ت به‌ڕه‌نگى ئۆتۆمبێل بزانه و وه‌چۆن ده‌توانى ڕه‌نگى ئۆتۆمبێله‌كه‌ت بگۆڕی
له‌یاسای هاتوچۆی ژماره (86)ی ساڵی (2004)دا، به‌شی هه‌شته‌م تایبه‌ته به‌گۆڕینی ڕه‌نگی ئۆتۆمبێل كه ئه‌مه زیاتر له‌لایه‌ن گه‌نجانه‌وه داواكاری له‌سه‌ره كه‌تێیدا هاتووه :
1 له‌سه‌ر خاوه‌ندارێتی ئۆتۆمبێل پێویسته ڕه‌زامه‌ندی ئه‌فسه‌ری تۆماركردن به‌ده‌ست بهێنێت، ئه‌گه‌ر ویستی ڕه‌نگی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی بگۆڕێت.
2 خاوه‌ندارێتی ئۆتۆمبێله‌كه داواده‌كات به‌گۆڕینی جۆری ئۆتۆمبێله‌كه‌ی له‌تایبه‌ته‌وه بۆ گشتی یاخود به‌پێچه‌وانه‌وه، ئه‌ویش به‌پێشكه‌شكردنی داواكاریه‌ك به‌ئه‌فسه‌ری تۆماركردن.
3 وه‌زیری ناوخۆ یاخود ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌سه‌ڵاتی پێدراوه به‌ده‌ركردنی به‌یانه‌كان‌و ڕێنمایه‌كانی دیكه، بۆ مه‌به‌ستی ئاسانكاری میكانیزمی تۆماركردنی ئۆتۆمبێله‌كان.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.