سەرۆک بارزانی له پهیامێكدا سەرەخۆشی له کەسوکاری جوانە مەرگ جەبار عوسمان دهكات كه ئهمهی خوارهوه دهقهكهیهتی:
بەناوی خودای بەخشندەی میهرەبان زۆر خەمبارین بە بیستنی هەواڵی گیان لەدەستدانی هاووڵاتی (جەبار عوسمان) کە لە پێناو رزگارکردنی گیانی هاووڵاتییەکی گەشتیاری عەرەب خۆی کردە قوربانی و لە ڕووباری چۆمان لە نزیک گوندی ''بەرسیرین'' خنکا.
بەم بۆنەیەوە سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکاری ئەو گەنجە فیداکارەی گەلەکەمان دەکەم، گیان لەدەستدانی ئەو گەنجە نموونەی ڕۆحی مرۆڤدۆستی و فیداکاری مرۆڤی کوردە، ئەمە رووداوێکی کەم وێنەیە و نیشانەیەکی ڕوونە بۆ کولتوریی بەرزی گەلی کوردستان، بۆ رێزگرتن لە میوان و یارمەتیدانی خەڵکی لێقەوماو سیمبوڵی مرۆڤسالاری کورد.
لە خودای گەورە داواکارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو (جەبار عوسمان) بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبرو ئارامی بە خانەوادەکەی ببەخشێت.
مسعود بارزانی
18/6/2018
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.