ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 18 ى حوزه‌یرانى 2018 ، راگه‌یاندراوێكدا كهوێنهیهكى ده‌ست مالپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید ئاماری سه‌ردانى كردنى نه‌خۆش له‌ڕۆژانى جه‌ژنى ڕه‌مه‌زان بۆ نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنى ڕاگه‌یاند ، كه له‌ڕۆژانی جه‌ژندا 568 هاوڵاتی سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی هه‌ڵه‌بجه‌یان كردوه، چاره‌سه‌رییه‌كانیش به‌م شێوه‌یه بووه 58 نه‌شته‌رگه‌ری بچوك ئه‌نجامدراوه، 35حاڵه‌تی گه‌ستن و پێوه‌دان هه‌بووه، 116 هێڵكاری دڵ ئه‌نجامدراوه، 165 پشكنین ئه‌نجامدراوه و 16 ڕوداوی هاتووچۆش تۆماركراوه.
هه‌ر ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ، ڕائید بارزان عوسمان گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ی شه‌هید رایگه‌یاند: له‌ماوه‌ی هه‌ر سێ ڕۆژی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زاندا سێ روداوی هاتووچۆ ڕوویداوه و هیچ هاوڵاتیه‌ك به‌هۆی ڕووداوه‌كان كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستنه‌داوه ، ته‌نها كه‌سێك بریندار بووه.
گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ی شه‌هید راشیگه‌یاند : له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانى هاوبه‌ش له‌گه‌ل برایان له‌هاتووچۆ ، له‌كاتى ده‌ست به‌سه‌رداگرتنى دوو ماتۆڕ سكێلى نایاسایی و بێ سه‌ره‌تا ، له‌لایه‌ن خاوه‌ن شوفێرانى ماتۆڕ سكێل په‌لاماری كارمه‌ندانی پۆلیس ده‌درێت ، له‌ئێستاشدا هه‌ردوو شوفێرى ماتۆڕ سكێلهكه ده‌ست به‌سه‌ركراون.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.