Erbil 5°C چوارشەممە 29 کانوونی دووەم 02:56

له‌ ته‌قینه‌وه‌یه‌کدا په‌پووله‌که‌ی خانه‌قین بێ دایک و باوک مایه‌وه‌

له‌گوندی (مه‌ردان)ـی سه‌ر به‌خانه‌قین
کوردستان TV
#7
100%

چالاكوانانی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌ شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو وێنه‌ی ئه‌م منداڵه‌یان بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ دایك و باوكی له‌ ته‌قینه‌وه‌یه‌كدا بوونه‌ قوربانی و خۆیشی برینداربوو،له‌ ئێستاشدا مونا به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر وه‌رگرتن له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌.

هه‌روه‌ها چالاكوانان ناویان له‌ مونا ناوه‌ په‌پووله‌كه‌ی خانه‌قین و هاوكاتیش ئه‌و كرده‌وه‌ تیرۆریستییه‌ ئیدانه‌ ده‌كه‌ن.

رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌   17 ی حوزه‌یرانی  2018 ،  هاووڵاتی ئاراز فه‌رمان مه‌ردان ، كه‌ دانیشتووی قه‌زای خانه‌قینه‌و پیشه‌ی كرێكاره‌ ، به‌مه‌به‌ستی پشوودانی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان چوونه‌ته‌ باخچه‌ی خۆیان له‌گوندی (مه‌ردان)ـی سه‌ر به‌خانه‌قین ، كه‌چی له‌ڕێگادا بۆمبێكی چێندراو به‌ئۆتۆمبێڵه‌كه‌یاندا ته‌قیوه‌ته‌وه‌و له‌ئه‌نجامدا خۆی وخێزانه‌كه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ ، له‌ته‌قینه‌وه‌كه‌شدا سێ منداڵی ئه‌و خێزانه‌ بریندار ده‌بن كه‌برینی یه‌كێكیان  سه‌خته‌ و یه‌كێیش له‌و منداڵانه‌ ناوی مونا-یه‌ و به‌ په‌پووله‌كه‌ی خانه‌قین ناونراوه‌ .

ئاماده‌كردنی: رزگار

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.