Erbil 5°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 20:49

سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیسڕائیل دووباره‌ جه‌ختی کرده‌وه‌ له‌ ده‌رچوونی هێزه‌کانی ئێران له‌ سووریا

ئیسڕائیل هه‌ر رێكارێك به‌ پێویستی بزانێت له‌ دژی هێزه‌كانی ئێران له‌ سووریا ده‌یگرێته‌به‌ر
بنیامین ناتانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیران ئیسڕائیل
کوردستان TV
100%

بنیامین ناتانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیران ئیسڕائیل له‌ په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنی جیاواز و تازه‌دا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ ڤلادیمێر پۆتین سه‌رۆك كۆماری رووسیا و مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكادا، جه‌ختی له‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ئیسڕائیل ناتوانێ بێده‌نگ بێت له‌ به‌رامبه‌ر بوونی هێزی سه‌ربازیی ئێران و هاوپه‌یمانه‌كانی له‌ناو خاكی سووریادا و ده‌بێت ئه‌و هێزانه‌ له‌ سووریا بڕۆنه‌ ده‌ره‌وه‌.

ناتانیاهۆ له‌ كۆبۆوونه‌وه‌ی رۆژی رابردووی خۆی له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی كابینه‌كه‌یدا وتی: به‌ سه‌رۆك كۆماری رووسیا و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكام راگه‌یاندووه‌ كه‌ ئیسڕائیل هه‌ر رێكارێك به‌ پێویستی بزانێت له‌ دژی هێزه‌كانی ئێران له‌ سووریا ده‌یگرێته‌به‌ر.

له‌ درێژه‌دا ناتانیاهۆ وتی كه‌ سیاسه‌ته‌كانی وڵاته‌كه‌ی سه‌باره‌ت به‌ سووریا هه‌ر وه‌ك خۆیه‌تیی و سه‌ره‌تا پێویسته‌ ئێران و هاوپه‌یمانه‌كانی له‌ سووریا بڕۆنه‌ ده‌ره‌وه‌، دووه‌میش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئیسڕائیل هه‌ر كرده‌وه‌یه‌كی سه‌ربازیی كه‌ بیخوازێت له‌ هه‌ر كاتێدا بیه‌وێت له‌ خاكی سووریادا ئه‌نجامی ده‌دات.

گفتوگۆ ته‌له‌فۆنییه‌كانی ناتانیاهۆ له‌گه‌ڵ وه‌زیری دره‌وه‌ی ئه‌مریكا و ڤلادیمێر پۆتین، هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ سه‌ردانی فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی رووسیا له‌ باشووری سووریا بۆ ئیسڕائیل كه‌ له‌ كۆتایی هه‌فته‌ی رابردوو ئه‌م سه‌ردانه‌ی ئه‌نجامدا.

سه‌رچاوه‌ / رادیۆ فه‌ردا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.