Erbil 17°C دووشەممە 27 کانوونی دووەم 17:07

ژماره‌ی ئه‌مساڵی گه‌شتیاران له‌ رۆژانی جه‌ژندا زۆر جیاواز بوو

له‌ رۆژانی جه‌ژندا
کوردستان TV
#7
100%

نزیكه‌ی ١٠٠ كۆمپانیا كاری ھێنانی گه‌شتیارانیان كردووه‌ بۆ ھه‌رێمی كوردستان كردووه‌و ژماره‌ی ئه‌مساڵی گه‌شتیارانیش له‌ رۆژانی جه‌ژندا زۆر جیاواز بووه‌

سامان كه‌ریم، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی گه‌شتوگوزاری ھه‌ڵه‌بجه‌، رایگه‌یاند: ئه‌مساڵ ئاماده‌كاری باشمان كرد بۆ ھاتنی گه‌شتیاران له‌ رۆژانی جه‌ژندا و به‌ ھاوكاری لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان ئاسانكاری زۆرمان كرد تاوه‌كو ژماره‌یه‌كی زۆرتری گه‌شتیاران سه‌ردانی ناوچه‌ گه‌شتیارییه‌كان بكه‌ن.

هه‌روه‌ها گوتی: :له‌ میانی سێ رۆژی رابردووی رۆژانی جه‌ژنی ره‌مه‌زاندا، ژماره‌یه‌كی زۆری گه‌شتیاران كه‌ له‌ ناوچه‌كانی تری عێراقه‌وه‌ ھاتبوون، سه‌ردانی ھاوینه‌ھه‌واره‌كانی سنووری ھه‌ورامان به‌گشتی و ئه‌حمه‌د ئاوایان به‌تایبه‌ت كرد.

گوتیشی:ھاتنی گه‌شتیاران له‌ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند رۆژه‌ی پشووی جه‌ژندا به‌رده‌وام ده‌بێت و تا كۆتایی ھاتنی ئه‌و رۆژانه‌ ئاماری ته‌واو كۆده‌كه‌ینه‌وه‌، به‌ڵام به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی نزیكه‌ی ١٠٠ كۆمپانیا كاری ھێنانی گه‌شتیارانیان كردووه‌ بۆ ھه‌رێمی كوردستان، ھاتنی گه‌شتیاران بۆ ئه‌م ناوچه‌یه‌ی ئێمه‌ش ئه‌مساڵ دووھێنده‌ زیادی كردووه‌ و نزیكه‌ی ٥٠ ھه‌زار كه‌س تائێستا سه‌ردانی ھاوینه‌ھه‌واره‌كان به‌تایبه‌ت ئه‌حمه‌د ئاوایان كردووه‌.

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.