روانگه‌ی سوریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاندووه: له بۆردومانێكی بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی حكومه‌تی سووریا له رۆژهه‌ڵاتی شاری ئه‌لبوكه‌مال 38 چه‌كداری ئێرانی كوژراون .
له‌مباره‌یه‌وه ئاژانسی هه‌واڵی سوریا "سانا" بڵاویكردۆته‌وه كه ئه‌مرۆ دووشه‌ممه فرۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمان به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی ئه‌و وڵاته‌ی بۆردومانكردووه‌و كوژراو و برینداری لێكهوتهوه.
هه‌روه‌ها ئاژانسی "سانا" له‌سه‌ر زاری وته‌بێژێكی سه‌ربازی گواستویه‌تییه‌وه كه بۆردومانه‌كه شاری هرا كه ده‌كه‌وێته باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئه‌لبوكه‌مال كردۆته ئامانج.
له‌لایه‌ن خۆیشییه‌وه ئه‌مریكا ئه‌و هه‌واڵانه‌ی ره‌تكردۆته‌وه و رایگه‌یاندووه كه ئه‌وان هیچ هێرشێكیان نه‌كردۆته سه‌ر سوریا.
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.