به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین رایگه‌یاندووه: ئه‌مڕۆ به‌رواری ( 18/ 6 / 2018 ) كاتژمێر ( 8 )ی سه‌رله‌به‌یانی ( 3 ) برینداریان گه‌یانده نه‌خۆشخانه‌ی گشتی ڕانیه به‌ناوه‌كانی ( و.ع.ا) ته‌مه‌ن 38 ساڵ پیشه‌ی كاسپ دانیشتووی ڕانیه گه‌ڕه‌كی نه‌ورۆز و برینداری دووه‌م ( ڕ،م،ع ) ته‌مه‌ن 17 ساڵ پیشه‌ی خوێندكاره و دانیشتووی هه‌مان شوێن كه هه‌ردووكیان مام و برازای یه‌ك ده‌كه‌ن و برینداری سێیه‌م كه دراوسێی مام و برازاكه‌یه به‌ناوی ( ع،ت،ا ) ته‌مه‌نی ( 53 ) ساڵ له ڕه‌گه‌زی مێ، كه له‌ئه‌نجامی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی نێوانیان مام وبرازاكه به چه‌كی كڵاشنكۆف و ده‌مانچه ته‌قه له یه‌كتری ده‌كه‌ن و به فیشه‌ك یه‌كتری بریندار ده‌كه‌ن و هه‌روه‌ها هاووڵاتی ( ع،ت،ا ) به‌هۆی شه‌ڕی نێوان هه‌ردوو مام و برازاكه بریندار ده‌بێت.
پۆلیسی ڕاپه‌ڕین ده‌شڵێت: بریندارانی ناو براوان له نه‌خۆشخانه‌ی گشتی ڕانیه له ژێر چاودێری پزیشكیدان بۆ چاره‌سه‌رو دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ش بۆ ڕوداوه‌كه كراوه‌ته‌وه‌و له‌به‌رده‌می پۆلیس مام و برازاكه دانیان ناوه به تاوانه‌كه‌یان كه ڕووداوه‌كه به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی نێوانیان بووه.
له‌به‌رامبه‌ریشدا دادوه‌ر بڕیاریدا به ڕاگرتنی هه‌ردوو تۆمه‌تبارانی بریندار ( و،ع،ا ) و ( ر،م،ع )به‌پێی مادده‌ی یاسایی ( ٤۱۳ ) له یاسای سزادانی عێڕاقی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.