شه‌وی رابردوو چه‌كدارانی داعش ده‌ستیان به‌سه‌ر ڕێگای نێوان (تكریت- خورماتوو) دا گرت و هاوكاتیش سێ شۆفێری بارهه‌ڵگریان له‌و شوێنه‌دا كوشت.
په‌یامنێرمان هه‌ڵو جه‌باری پێی راگه‌یاندین كه شه‌وی رابردوو چه‌كدارانی داعش ده‌ستیان به‌سه‌ر ڕێگای نێوان (تكریت- خورماتوو)ـیان له‌نزیك ئینجانه و بابلان له‌حه‌مرین گرتووه.
هه‌روه‌ها گوتیشی: له‌كاتی ده‌ستگرتن به‌سه‌ر رێگاكه چه‌كدارانی داعش ۳ شۆفێری بارهه‌ڵگریان له‌و شوێنه‌دا كوشتووه و دواتریش شه‌ڕو ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه له نێوان چه‌كدارانی داعش و میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی ده‌ستی پێكردووه و تا ئێستاش زیانه‌كانی هه‌ردوولا نه‌زاندراون.
داڕشتنه‌وه‌ی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.