وتەبێژی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، ڕێگە بە كاری "دوژمنكارانە" له‌ناوخاكی هه‌رێمه‌وه بەرامبەر بە ئێران نادەین و پێوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و تارانیش به به‌هێز و پته‌و وه‌سف ده‌كات.
سەفین دزەیی وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەبارەی چالاكییەكانی پارتەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان ، لە گفتوگۆیەكدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی ئێرانی ڕایگه‌یاندووه ڕێگە بە كاری "دوژمنكارانە" بەرامبەر بە ئێران نادەن.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە كە لیژنەیه‌كی هاوبەشی نێوان هەولێر و تاران، ڕێوشوێنی گرنگیان گرتووته‌به‌ر بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی پارتەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان.
ڕونیشیكردووه‌ته‌وه، كه مێژووی بوونی ئه‌و هێزانه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می رژێمی به‌عس، و بوونیان له ناو خاكی هه‌رێم مانای وانییه حكومه‌تی هه‌رێم پشتیوانی ئه‌و هێزانه ده‌كات.
دزه‌یی گوتی: ئێمه ئه‌و گروپه چه‌كدارانه‌مان ئاگاداركردوونه‌ته‌وه كه مافی ئه‌وه‌یان نییه خاكی هه‌رێمی كوردستان له‌دژی ده‌وڵه‌تانی دراوسێ، ئێران و توركیا، به‌كاربهێنن.
له به‌شێكی تری دیداره‌كه دزه‌یی ده‌ڵێ، پرسی هاوبه‌شی زۆر له نێوان كۆماری ئیسلامی ئێران و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه و سنوورێكی درێژی هابه‌شیشمان هه‌یه، جیاوازی بۆچوونیش له هه‌ندێ پرس كێشه‌یه‌كی ئاساییه و كاریگه‌ری ناخاته سه‌ر پێوه‌ندی دووقۆڵی به‌هێز و ئاشتیانه‌ی نێوانمان، هه‌ولێر به گرنگی تایبه‌ت و زۆره‌وه ده‌ڕوانێته پێوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت و حكوومه‌تی كۆماری ئیسلامی ئێران له سه‌رجه‌م بواره‌كانه‌وه، داوایش ده‌كه‌ین هه‌وڵه‌كان زیاتر وه‌گه‌ربخرێن بۆ به‌ره‌وپێشبردنی زیاتری پێوه‌ندی ئابووری نێوان تاران و هه‌ولێر، ئێستا ئاڵوگۆڕی بازرگانی له نێوان هه‌ردوولامان له ئاستێكی باش دایه و به‌ره‌وپێشبردنیشی له پێشینه‌ی به‌رنامه‌ی كاره‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.