له‌كاتى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ كه‌مپى دومیز ئه‌مڕۆ ئه‌كته‌رى به‌ناوبانگى جیهان ئه‌نجلینا جۆلى ستایشى هه‌رێمى كوردستانى كرد و به نموونه‌ى پاراستنى په‌نابه‌رانى وه‌سف كرد.
باڵیۆزی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ نیاز پاکی لە سەردانێکیدا بۆ کەمپی دۆمیز لە پارێزگای دهۆک له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی رایگەیاند: ئاوارەکان لە عێراق و سووریا لە رەوشێكی مرۆیی خراپ و نەهامەتباردا دەژین. هەروەها گوتی: ئاوارەکان لە ژیانێكی بێهیوادا دەژین و ناتوانن بگەڕێنەوە ناوچەکانی خۆیان و هەموو ساڵێکیش کەرەستەی کەمتریان لەبەردەستە بۆ ژیان.
ئەنجێلینا جۆلی گوتی: حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە نموونە بۆ پاراستنی پەنابەران ناو دەبات و داوا دەکات چارەسەرێکی سیاسی بۆ قەیرانەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بدۆزرێتەوە تا کۆتایی بە مەینەتی پەنابەران بێت.
جوولی راشیگەیاند: یوو ئێن ئێچ سی ئاری سووریا لە ساڵی رابردوودا بە لەسەدا 50 وەڵامی پێداویستییە داراییەکانی دراوەتەوەو ئەمساڵیش تەنیا لەسەدا 17 پێداویستییەکانی وەڵامدراونەتەوە.
لەماوەی شەش ساڵی کارکردنی وەک باڵیۆزی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ نیازپاکی، ئەنجیلینا جوولی سێیەمین جارە سەردانی عێراق دەکات.
ئه‌نجلینا ئاشكراشى كرد، كه له رۆژانى داهاتوو داتاى ته‌واو له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌باره‌ى ئاواره‌كان بڵاو ده‌كرێته‌وه.
ئەو ئەستێرەیەی سینەمای هۆڵیود کە چەندساڵێکە کاری مرۆیی دەکات ، لەدرێژەی قسەکانیدا وتی: دەمەوێت لێرە دیمەنی رەوشەکە بەو جۆرەی کە هەیە پیشانتان بدەم.
لە ماوەی 6 ساڵدا ئەمە سێیەمین جارمە کە سەردانی کەمپی دۆمیز دەکەم ، کە زۆربەی دانیشتووانەکەی ژن و منداڵن. ئەوان بەهۆی شەڕەوە لە ژیانێكی بێهیوادا دەژین و ناتوانن بگەڕێنەوە ناوچەکانی خۆیان و هەموو ساڵێکیش کەرەستەی کەمتریان لەبەردەستە بۆ ژیان.
له ماوه‌ى چه‌ند ساڵى رابردوو، نزیكه‌ى دوو ملیۆن ئاواره له سووریا و عێراقه‌وه روویان له هه‌رێمى كوردستان كرد و وێراى ئه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان له حه‌وانه‌وه ئاواره‌كان ستایش ده‌كرێت، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌و ئاوارانه‌وه ئه‌ركێكى قورسى ئابوورى كه‌وته‌سه‌ر ئه‌ستۆى هه‌رێمی كوردستان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.