ئیسكان ڕه‌مه‌زان په‌یامنێرى كوردستان تیڤى له‌زارى ته‌یب تاهیر به‌ڕێوه‌به‌ری سایلۆی شێخان پێى ڕاگه‌یاندین ، جوتیاران لهسنورهكانى شێخان و ئاكرێ و به‌رده‌ڕه‌ش له‌ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌وه 17 - 6 - 2018 ، وهڕۆژانى دواتر ده‌توانن گه‌نمه‌كانیان بێنن بۆ سایلۆى شێخان به‌مه‌به‌ستى وه‌رگرتنی .
به‌ڕێوه‌به‌ری سایلۆى شێخان ڕاشیگه‌یاند بۆ ئه‌م ساڵ 57 هه‌زار ته‌ن گه‌نم له‌جوتیاران وه‌رده‌گیرێت .
ته‌یب تاهیر ڕاشیگه‌یاند بۆ ئه‌م ساڵ گه‌نم له‌جوتیاران له‌سنوره‌كه به‌م شێوه‌یه وه‌رده‌گیرێت
1- پله یه‌ك ته‌نى به 560 هه‌زار وه‌رده‌گیرێت
2- پله دوو به 480 هه‌زار وه‌رده‌گیرێت
3- پله سێ به 420 هه‌زار وه‌رده‌گیرێـت
به‌ڕێوه‌به‌ری سایلۆی شێخان ڕاشیگه‌یاند ، بۆ ئه‌م ساڵ زوتر پاره‌ى گه‌نمى جوتیاران ده‌درێت له‌چاو ساڵى پێشوو ، له‌ئێستادا له‌سه‌ر هێڵین له‌گه‌ڵ به‌غدا كه‌له‌كاتى خۆی بڕه پاره‌ى گه‌نمى جوتیاران ڕه‌وانه بكات هاوشێوه‌ى ئه‌و پارێزگا عێراقیانه‌ى كه‌له‌كاتى خۆیدا پاره‌یان بۆ ده‌چێت
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.