پۆلیسى هه‌ولێر ڕوونكردنه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و گرته ڤیدیۆیه ده‌دات كهلهڕووداوێكى هاتووچۆ له‌به‌رده‌م ماجدی مۆڵ دوو ئافره‌ت له‌شه‌قام كه‌وتوون ، دواترلهتۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان وێنه‌ی ڕووداوه‌كه بڵاو كرایه‌وه لهكهوتنى هه‌ردوو ئافره‌ته‌كه له‌شه‌قامدا .
هۆگر عه‌زیز گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى هه‌ولێر به‌مالپه‌رى كوردستان تیڤی راگه‌یاند ، كاتژمێر 2:00 شه‌و له‌یه‌كه‌م ڕۆژى جه‌ژنى ڕه‌مه‌زاندا ، به‌هۆى ڕووداوێكى هاتووچۆ له‌به‌رده‌م ماجدى مۆل ئۆتۆمبێلێكى بارهه‌ڵگر له‌دوو ئافره‌ت به‌ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌ب ده‌دات ، له‌ئاكامی ڕووداوه‌كه یه‌كێكیان گیان له‌ده‌ست ده‌دات و ئافره‌ته‌كه‌ى دیكه‌یان به‌سه‌ختى بریندار ده‌بێت و له ئێستا له‌نه‌خۆشخانه له‌ژێر چاودێرى وردى پزیشكى دایه له‌پێناو چاك بوونه‌وه‌ى .
هۆگر عه‌زیز ڕاشیگه‌یاند ، دوو ئافره‌ته‌كه ته‌مه‌ن 36 ساڵ و 42 ساڵن ، دانیشتووى شارى زه‌یتونى هه‌ولێرن .
گوته‌بێژى پۆلیسى هه‌ولێر ڕاشیگه‌یاند دوای ڕووداوه‌كه شوفێرى بارهه‌ڵگره‌كه خۆی ڕاده‌ستى هێزه‌كانى پۆلیس كردووه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.